پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

مستەفا عالی - مێرگەسۆر: 
پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر كە دوو ساڵە لە سنوورەكە كراوەتەوە، بۆ ساڵی دووەم پلانی نوێی هەیە. 
د.تاڵب شێروانی، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:"  بۆ ساڵی نوێی خوێندن پلانمان وایە کاربکەین لەسەر پلانی مامناوەند، کە پلانی کورت خایەنمان تێپەراندووە، پلانی مامناوەند ئێستا کاری لەسەر دەکەین ئەو پلانەش ئەوەیە قوتابییەکانمان بۆ ئەم ساڵی خوێندن وەربگرین بەشێوازێکی دیاری كراو، بۆ نموونە پلانمان ناردووە بۆ هەر بەشێک داوای 20 قوتابییمان کردووە 10% قوتابییان سیستەمی پارالێل بەکاردەهێنن. 
گوتیشی:" پەیمانگەكەمان لە سێ بەشی زانستی پێکهاتووە، كە بەشی سێیەم پەرستارییە و ئەمساڵ لە پلاندایە بكەینەوە. 

راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر:" زیاتر گوتیشی:" لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر داوای کردنەوەی بەشی ئێواران دەکەن، بۆیە پلانی بەشی ئێوارانمان ناردووە بۆ دوو بەشی زانستی، ئەوانیش تەکنیکی وەڕگێران و کارگێری کار".