پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆرانی حكومی دەرچووانی پۆلی نۆیەم ئاگادار دەكاتەوە

پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆرانی حكومی دەرچووانی پۆلی نۆیەم ئاگادار دەكاتەوە


پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆرانی حكومی ئاگاداری گشت دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی لە سنوری قەزاكانی (سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسور) دەكاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆرانی (حكومی) دەتوانن لە رێكەوتی 20-7-2019تاكو 31-8-2019سەردانی پەیمانگە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم.
دابەشكردنی فۆرمیش بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە دەبێت:
یەكەم: كور و كچی شەهید لە كێبركێی نمرە دەبەخشرێن بە مەرجێك خاڵەكانی خوارەوە بیانگرێتەوە.
دووەم:دەرچوو دەبێت لە دایكبووی رێكەوتی 1-1-2001بەسەرەوە بن.
سێیەم:دەرچووان دەبێت لە دەرچووانی ساڵانی(2017-2018)وە ( 2018-2019)بن بۆهەر دوو خول.
چوارەم:كێبركێ لە سەر كۆنمرەی بابەتەكانی(ئینگلیزی، بیركای، زانستەكان) دەبێت .
پێنجەم:قوتابی بە پێی شوێنی جوگرافی داواكاری پێشكەش دەكات واتە (پەروەردە دەبێتە پێوەر).
شەشەم:بە پێی راپۆرتی پزیشكی قوتابی نەخۆشی دەروونی و جەستەی نەبێت بەتایبەتی چاو.
حەوتەم:خوێندكاری كورد مافی پێشكەش كردنی داواكاری هەیە جا چ سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بێت یان عێراق بێت.
هەشتەم:وەرگرتن بۆ قوتابییانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر كۆنمرەی بابەتەكانی (ئینگلیزی، بیركاری، فیزیا) دەبێت.
نۆیەم: چاوپێكەوتن لەگەڵ قوتابی دەكرێت پێش ئەوەی فۆرمی وەرگرتنی پێبدرێت بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی قوتابی بۆ پەیمانگەی كۆمپیوتەر.
هەروەها پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆرانی حكومی وەك تێبینیك رۆژانی دابەشكردنی فۆرمیشی بۆدەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دیاركردوە دەڵێت"فۆرم تەنیا لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو