پەیڕەوی ناوخۆ چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وا هەموار دەكرێتەوە

پەیڕەوی ناوخۆ چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وا هەموار دەكرێتەوە

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، كەمكردنەوەی لیژنەكانی ئەنجوومەن یەك لەو گفتوگۆیانەیە كە بەردەوام لە ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بزانین چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە وا كار دەكەین، لەو ماوەی كە كارمان كردووە، بەخۆمان دەزانین كە كەموكوڕی لەكام شوێنی پەیرەوی ناوخۆ هەیە، جا ئەو كەموكوڕیانەی كە لە پەیڕەوی ناوخۆ هەن، بە شێوازێكی دیكە رێك دەخەینەوە و چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وا بڕیاری لێ دەدەین.

كەنعان خەیلانی، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" ئەنجوومەن بەپێی یاسا كارەكانی رێكخراوە، بە پێی یاسای ژمارە 3، كارەكانیشی بەدواداچوون و چاودێریكردنی كارەكانی حكوومەتی خۆجێیە، هەروەها دەركردنی رێنمایی و چاودێریكردنی كۆیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵێك و نیو لە بۆشایی یاساییدا بووین، دواتر پەرلەمانی كوردستان یاساكەی هەموار كردەوە و درێژیش كردەوە، دووبارە دەست بە كاروبارەكانی خۆمان دەكەین، هاوشان لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان، چونكە ئێمە بەدواداچوونەكان لە رێگەی لیژنەكانەوە دەكەین، لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان هەماهەنگیەكی باشمان هەیە، چونكە پەرلەمانی كوردستانیش هەم بەدواداچوون دەكات، هەمیش یاسار دەردەكات، بۆیە كارەكان لەرووی بەدواداچوون هاوبەشن، بۆیە لەو روویەوە دەمانەوێت زیاتر هەماهەنگیمان هەبێت لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان، بەتایبەتی ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەن، لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە داهاتوودا كۆمەڵێك دانیشتن دەكەین، لەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی كە هاوبەشن لەسەر ئاستی حكوومەتی هەرێم و لەسەر ئاستی حكوومەتی خۆجێ، بەرنامەیەكی نوێیە كە بڕیارمان لەسەر داوە، هاودەنگ دەبین بۆ خزمەتكرنی خەڵكی كوردستان، كارەكانیشمان هەتا ئێستا بەردەوامی پێ داوە، لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵێك كێشە و گیروگرفتی زۆرمان هەیە، لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی هەیە، كێشە و گرفت هەیە، پڕۆژەكان تا ڕادەیەك خەریكە كاركردن تێدا دەست پێ دەكاتەوە، حكوومەتی نوێ خەریكە كۆی داهاتەكانی خۆی رێكدەخاتەوە، دواتر بە پلانێكی نوێ لەسەر ئاستی حكوومەت كار دەكرێت، بەگشتی ئەوەی كە گرنگە لە داهاتوودا ئێمە وەكو ئەنجوومەن بتوانین خزمەت بە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر بكەین، لە رێگەی لیژنەكانمانەوە ئەو داواكاری و پڕۆژە و پێشنیارانەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە، یان لەلایەن فەرمانگەكانی حكوومەتی خۆجێ هەیە، ئێمە لە ئەنجوومەنی پارێزگا بیان كەینە یاداشت و بە نووسین لە ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر بكرێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر بەدواداچوونی بۆ بكەین و بودجەی بۆ تەرخان بكرێت و بكەونە خزمەت هاووڵاتیانەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:" كەمكردنەوەی لیژنەكانی ئەنجوومەن یەك لەو گفتوگۆیانەیە كە بەردەوام لە ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، هەم ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی گفتوگۆمان لەسەر كردووە، هەمیش وەكو ئەنجوومەن گفتوگۆمان لەسەر كردووە، بزانین چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە وا كار دەكەین، لەو ماوەی كە كارمان كردووە، بەخۆمان دەزانین كە كەموكوڕی لەكام شوێنی پەیرەوی ناوخۆ هەیە، جا ئەو كەموكوڕیانەی كە لە پەیڕەوی ناوخۆ هەن، بە شێوازێكی دیكە رێك دەخەینەوە و چۆن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وا بڕیاری لێ دەدەین.

زۆرترین بینراو