چابی ئەلۆنزۆ یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی پیشەگەرانەی گرتەدەست

چابی ئەلۆنزۆ یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی پیشەگەرانەی گرتەدەست

چابی ئەلۆنزۆ ئەستێرەی مێژوویی یاریگاکانی ئەورووپا یەکەم ئەرکی راهێنانی یانەیەکی پیشەگەری گرتە دەست.

ئەلۆنزۆ دوێنێ هەینی مۆڵەتی کاری راهێنەرایەتی پێدرا و ئەمڕۆش بەفەرمی راگەیەندرا دەبێتە راهێنەری تیپی دووهەمی ریاڵ سۆسیداد، ئەگەر لەو کارەدا سەرکەوتووبێت دواتر دەبێتە راهێنەری تیپی یەکەم.

ئەلۆنزۆ ژیانی یاریزانی لەگەڵ سۆسیداد دەست پێکرد و چوار ساڵ لەو یانەیە مایەوە، دواتر روویکردە یانەکانی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن و لە یانە ئەلمانییەکە کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی هێنا.
سەرچاوە یاریگانێت

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو