چارەسەركردنی شێرپەنجە لە ڕێگای وەرزشكردن..!!

هــــــەژارســـورچــی ڕاگەیاندكار

 

 شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە كوشندەیە كە لەگەڵ پێشەكەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی پەیدابووە و تەشەنەی كردووە، چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە بەئەستەمترین نەخۆشییە درێژخایەنەكانە كە بەرۆكی ژیانی مرۆڤایەتی گرتووە، لەگەڵ پێشكەوتنی بواری پزیشكی دەركەوتووە ئەم نەخۆشییە چەندین جۆری هەیە وەكو شێرپەنجە لە (خوێن، ماسولكە، ئێسك)، زانایانی بواری تەندروستی لەگەڵ پشتبەستن بە داودەرمانەكانی تایبەت بەم نەخۆشییە وەرزشكردنیان بە باشترین و بە سوودترین ڕێگا چارە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشییە داناوە، لە كوردستانیش بەهۆی تێگەیشت لەگرینگی وەرزشكردن لەم چەند ساڵەی دواییدا خواست لەسەر یاری لەش جوانی زۆر بووە، هاونیشتیمانیان زۆرێكیان وەكو حەزو خولیا وە بەشێكی تریشیان وەكو پاراستنی بەرگری لەش ڕوو لە هۆڵەكانی لەش جوانی دەكەن، لەم بارەیەوە ڕاهێنەری لەشجوانی (ڕێكان عبدالله) لە شارۆچكەی خەلیفان كە خاوەنی سەنتەرێكە لە دوو بەش پێك هاتووە بەشی پیاوان و بەشی ئافرەتان، سەبارەت بە گرنگی وەرزش بۆ چارەسەرییە نەخۆشییەكان لە ڕێگای ڕاهێنانی وەرزشی بەم شێوەیە بۆمان دوا: وەرزشكردن بە یەكێك لە ئامرازەكانی پاراستنی لەشی مرۆڤ دادەنرێت كە پێویستە ڕۆژانە یەك كاتژمێر تەرخان بكەین، ئەگەر سەیری هۆڵەكانی لەشجوانی بكەین ئەوا ڕۆژانە خەڵكێكی زۆری ئاسایی ڕوومان تێدەكەن، جگە لەمە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەو نەخۆشانە ڕەوانەی هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەكان، بەم دواییانە یەكێك لەم حاڵەتانەی سەردانی بەشی ئافرەتانی سەنتەرەكەمانی كرد كە ژنێكی تەمەن ٤۷ ساڵ بوو بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو ئەمەلی چاكبوونەوەی لەڕووی پزیشكییەوە كەم بوو، بەڵام بەهۆی دەستكردن بەیاری  و چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی لە سەنتەرەكەمان لەلایەن ڕاهێنەری بەشی ئافرەتانمان (م.شەوناس حسین) ئەوا توانی زاڵ بێت بەسەر نەخۆشییەكە دوایی بەردەوامی چەندین مانگ دووبارە پشكنین كردنەوە بووە جێگای سەرسامی دكتۆر كە پشكنینەكان بە نۆڕماڵی دەركەوتن، وە چەندان سوپاس و پێزانینمان لەلایەن نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر و نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتینگەیل لە وڵاتی توركیا كە دواجار پشكنینی لەوێ كردوو و تەواو نۆڕماڵ بوو.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو