چارەسەری كۆكە بە خۆراكی سادە

چارەسەری كۆكە بە خۆراكی سادە

چەندین نەخۆشی كە لە وەرزی سەرمادا رووبەرووی مرۆڤ دەبێتەوە و دیارە بۆ چارەسەركردنیشی پێویستە سوود لە چەندین جۆرە دەرمانی تایبەت وەربگیرێت، یەكێك لەو حاڵەتانە كۆكەی وشكە كە زۆرجار دوای بەكار هێنانی چارەسەریی تایبەتیش كۆكە هەر بەردەوامە، بۆ چارەسەری ئەو حالەتە سوود لە خۆراكی سروشتی وەربگرن. بۆ چارەسەركردنی كۆكەی وشك پێشنیاری شیر و هەنگوین‌و ئاوی لیمۆ دەكرێت كە بۆ وەرزی زستاندا بەسوودە بۆ گەرم راگرتنی پلەی لەش و هەروەها چارەسەری كۆكە دەكات، پسپۆڕان سەرەڕای ئاماژەدان بە گشت جۆرەكانی كۆكە پێیان وایە كە كۆكە هێمایەكە بۆ جۆرەكانی نەخۆشی و لە سەرووی هەمووشیانەوە كێشەی كۆ ئەندامی هەناسەدان و بۆ چارەسەر كردنی دەبێت نیشانەكانی بە دروستی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت. كۆكە جۆرێك لە میكانیزمی بەرگری لەش بە نەخۆشی ئەژمار ناكرێت، بەڵكو جۆرێك ریفلاكسی سروشتیە كە بۆ پاك كردنەوەی قورگ و كۆئەندامی هەناسە سوودبەخشە. كۆكەی بەڵغەمداریش بەهۆی سینوزیت یان فارنژیت و هەڵامەت روو دەدات. جگە لەوەش بەهۆی جگەرەكێشانیش مرۆڤ تووشی دەبێت. جگە لەوانەش بەكارهێنانی شروبی تایبەت بە كۆكە بە شێوەیەكی نائاگایانە دەبێتە هۆی توندتر بوونی رێژەی كۆكە و دەبێت بە راوێژی دكتۆر بێت.هەروەها ئەگەر كۆكە زیاتر لە 3 هەفتە بخایەنێت و بەكارهێنانی ئەنتی بیوتیك كاریگەری نابێت و ئەگەر ببێتە هۆی هەناسە تەنگی و تای لەگەڵدا بێت، دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

زۆرترین بینراو