چامپیۆنزلیگ ئاوەدانی  و ئابووری بە یاریگاكانی ئەوروپا دەبەخشیت

چامپیۆنزلیگ ئاوەدانی و ئابووری بە یاریگاكانی ئەوروپا دەبەخشیت

پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ جارێكی تر لە وەرزێكی نوێ‌ و تازەدا گەرایەوە باوەشی هاوداران و جەماوەری عاشق بۆ تۆپی پێی كشوەری سەوز و پیر هاتەوە نێوە گۆرەپانی یاریگاكانی ئەوروپا، لەو هەفتەیەدا یاریگاكانی ئەوروپا بە 16 یاری گەرم و گوری و چێژ و تام دەخەنە دەبەخشنە بینەرانی شاشە و جەماوەرو هاندارانی دانیشتووی سەر پەیجەكانی نێو یاریگاكان.
چامپیۆنزلیك گەورەترین و بەهێزترین خولی جیهانە لە سەر ئاستی یانەكانی كوردستان، بەچێژترین و لەزەترین خولی جیهانیشە، ساڵانە گەرەترین و یانەو بەهێزترینەكانی جیهان دەكەونە بلملانێ و ركابەری یەكتر لە پێناو بەرزكردنەوە و گرتنی هەردوو گوێچكەكانی جامی چامپیۆنزلیگ.
لەم هەفتەیەدا لە رۆژانی سێ‌ شەممە و چوارشەممە لە هەر 8 گرووپی پاڵەوانیەتیەكەدا 16 یاری بەرێوە دەچن.
رۆژی سێ‌ شەممە 17-9-2019 هەشت یاری ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان یاری نێوان یانەی بروسیا دۆرتمۆند و بەرشلۆنا، ناپۆلی و لیڤەرپول و ئایاكس و لێل و چێڵسی و ڤاڵنسیا ئەنجام دەرێن.
ئینتەر میلان - سلاڤیا براگ" لیۆن - زینیت سانت بترسبرگ" دۆرتمۆند - بەرشلۆنە" ناپۆلی - لیڤەرپول" ریدبۆل سالسبۆرگ - كی ئار سی چینك" ئایاكس ئەمستردام - لێل" چێڵسی - ڤاڵنسیا" بەنفیكا - لایزبێج.
رۆژی چوارشەممە 18-9-2019 هەشت یاری دیكە بەرێوە دەچن، گرنگترینیان یاری پاریس و ریال مەدرید، ئەتلاتیكۆ مەدرید و یوڤنتۆس، شاختار و مان سیتی ئۆلۆمپیاكۆس و تۆتنهام ن.
كلۆپ برۆج * گلاتەسرای" ئۆلۆمپیاكۆس - تۆتنهام" بایر لیڤەركوزن - لۆكۆمۆتیڤ" پاریس سانجێرمان - ریال مەدرید" دینامۆ كێف - ئەتلانتا" بایرن میونخ - سرڤینا زفیزاد" ئەتلاتیكۆ مەدرید - یوڤنتۆس" شاختار دۆنیتسك - مانچستەر سیتی.

زۆرترین بینراو