چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان.


وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەكەیدا بە نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لێ كردووە بۆ هەڵبژێردرانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ پۆسته‌ نوێیەكه‌یدا بۆ خواستووە، دووپاتیشی لەسەر په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كان كردووەته‌وه‌.


لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی چاوشئۆغڵوی كرد و هیوای پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خواست.


ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆی 81 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

زۆرترین بینراو