چاوشئۆغڵو پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی كرد

چاوشئۆغڵو پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی كرد


ئێوارەی ئەمڕۆ 28-5-2019 مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی كرد.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەكەیدا بە نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لێ كردووە بۆ هەڵبژێردرانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی لە پۆستە نوێیەكەیدا بۆ خواستووە، دووپاتیشی لەسەر پەیوەندیە دووقۆڵییەكان كردووەتەوە.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی چاوشئۆغڵوی كرد و هیوای پێشخستنی زیاتری پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولای لە هەموو بوارەكاندا خواست.

زۆرترین بینراو