چاویلكەی گاندی بە پارەیەكی خەیاڵی دەفرۆشرێت

چاویلكەی گاندی بە پارەیەكی خەیاڵی دەفرۆشرێت

ئا/هۆژین شەوكەت
لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لەڵایەن دەزگای ئێست برستۆڵی بریتانی چاویلكەكەی ماهاتما گاندی، پێشەوای رۆحی و سیاسی هیندستان بە 260 هەزار پاوەند كە دەكاتە (340 هەزار دۆڵار) فرۆشرا.
دەزگای ئێست برستۆڵی بریتانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردەوە، لە مەزادێكی ئاشكرادا چاویلكەكەی ماهاتما گاندی بە 340 هەزار دۆڵار فڕۆشرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاویلكەكە بە نزیكەی چەند هەفتە پێش ئێستا لە رێگەی پۆستەوە پێیان گەیشتووە، مامی ئەو كەسەی كە پۆستەكەی بۆیان ناردوە بە دەستی خۆی چاویلكەكەی لە گاندی وەرگرتوە، بەهۆی ئەوەی چاویلكەكەی گاندی بە زێڕ روپۆشكراوە، نرخی بنەڕەتی خۆی بە 15 بۆ 20 هەزار دۆڵار دەخەمڵێنرێت.
ماهاتما گاندی لە ساڵی 1869 لە بور بەندەرەی ناوچەی گاجاراتی هیندستان لەدایكبووە و رێكخەری بزوتنەوەی سەربەخۆیی هیند بووە، لە دووی تشرینی یەكەمی ساڵی 1948 لە نیودەلهی پایتەخیتی هیندستان كوژراوە، گاندی پارێزەر و سیاسییەكی بەئەزموون بووە و جێ پەنجەی لەنێو مێژوودا دەدرەوشێتەوە، ناوبراو بە دامەزرێنەری جۆرێك تێكۆشان دادەنرێت كە لە سیاسەتناسیدا پێیدەوترێت "بەرەنگاربوونەوەی ئاشتییانە" یا فەلسەفەی نا توندوتیژی "ساتیاراها"، لەسەر چەندین بنەمای ئاینی و سیاسی و ئابوری دامەزراوە.

زۆرترین بینراو