چاوەكان لە چاوەڕوانی پشكنین ماندوودەبن

چاوەكان لە چاوەڕوانی پشكنین ماندوودەبن

محەمەد ئامۆكەیی – سۆران: بەشی پشكنینی چاو زیاتر لە سێ ساڵە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، كراۆتەوە رۆژانی دووشەم لەو بەشە پشكنین بۆ هاووڵاتیان دەكرێت كە دەیانەوێت مۆڵەتی شوفێری نوێ بكەنەوە یاخوود بۆ هەر كارێكی تر پێویست بەو پشكنینە بكات، هەندێ لەو كەسانەی چونە بۆ پشكنین گلەیان هەیە لە لیژنەی پشكنینی چاو، لەسەر گلەی و گازندەی بەشێك لە هاووڵاتیان زاری كرمانجی، سكاڵای گەیاندە بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران و ئەوەیش لەسەر ئەمە قسەی خۆی هەبوو.
هاووڵاتیێك بەمەبەستی پشكنینی چاو چۆتە بەشی پكنین لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، دەڵێت" بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆرانم كرد، دوای وەرگرتنی فۆڕم بۆ پشكنینی چاو چومە لای لیژنەی پزیشكی چیم بینی! زۆر زوو چوم بۆ ئەوەی نەكەومە ناو قەرەباڵغی كاتژمێر (8)ی بەیانی لەوێ بوم كەچوم گەنجێكی خۆبەخش ناسنامەی وەرەگرتن بۆ ئەوەی نۆرەبڕی نەكرێ، ئەمە هەڵوێستیكی جوان بوو، بەڵام كارەسات لێرە دەستی پێكرد تا كاتژمێر (9) ژمارەی هاووڵاتیان گەیشتە (250) كەس بۆسەرەوە لە دوای نۆو نیویش لیژنە دانیشت، كە هاتیشن ئیتر واستەو واستەكاری دەستی پێكرد، لەناو ئەو(250) هاووڵاتیە پیرو پەككەوتەو گەنج و هەرزەكاری زۆری تێدابوو بێجگە لەوەی زۆربەی زۆری ئافرەت بوون كە مامەڵەیان بەدەست بوو."
ئەو هاووڵاتییە باسی لەوەشكرد" تا كاتژمێر (12) نۆرەم (95) پێنج بوو ئەوكات نۆرەم هات لەبەر ئەو گەرمایە وەستابووین خەڵكی لە كاتژمێر( 8) چاوەڕوانی ئەكرد، زۆر كەس لەخۆی بێزاربوو مامەڵەكەی جێهێشت چووە نۆڕینگەی هەمان دكتۆر، كە لە لیژنەبوو، هەر بۆ ئەوەش خەڵكیان تاخیركرد بۆئەوەی بچنە نۆڕینگەی تایبەت."
."بۆیە پێویستە وەزیری تەندروستی بێتە سەر خەت ئەم گرفتە چارەسەر بكات، ئەمەش بەمە ئەكرێ ڕۆژانی لیژنە زیاد بكرێن و پیاو ئافرەتیش لێك جیا بكرێنەوە."
لەسەر گازندەی هاووڵاتیان، د. مەقسود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند" هاووڵاتیانی هەر چوار قەزاكانی سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر، بەهەموو گوندو ناحیەكانیەوە سەردانی بەشی پشكنینی چاو دەكەن لە نێو بەڕێوەبەرایەتیەكمان، بۆیە ئەوە هۆكارە كە لۆدێكی زۆر بكەوێتە سەرمان و لە رۆژی دووشەمەش، كە رۆژی پشكنینی چاوە جاری وا هەبووە (400)سەد كەس پشكنینی بۆكراوە." ."راستە رۆژێك كەمە لە هەفتەیەك چەندین جار داوام كردووە كە رۆژێكی تر زیاد بكرێت بەڵام كەس ئامادەنیە بە بێ پارە ئەو كارەبكات."
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، باسی لەوەشكرد" لە هەموو كوردستان لیژنەی پشكنینی چاو، كاتژمێر( 9)ی بەیانی دادەنیشێت كە خۆم ئەندامم لە لیژنەكەو لە كاتژمێر نۆ لەوێ ئامادەین و ئەو دەنگۆیانەش رەت دەكەینەوە كە دەڵێن" لیژنە دوادەكەوێت، هۆكاری ئەوەشی خستەڕوو كە بۆچی لیژنەكەیان لە كاتژمێر(9) دادەنیشێت ئەو زیاتر گووتی" هۆكارەكەی ئەوەیە ئەو دكتۆرانەی لە لیژنەن دەبێت بەیانی سەردانی نەخۆشەكەیان بكەن، كە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە ئەوەش هۆكارە كە لەو كاتژمێرە دەست بەكارەكانیان بكەن، بۆیە داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكەین بەشی پشكنینی چاو، لە قەزاكانی تریش بكاتەوە چیتر ئەم خەڵكە لە رێگەی دوور نەهێت بۆ پشكنینێك.

بیروڕا

زۆرترین بینراو