چلەی ماتەمینی دایكی شەهیدان كرایەوە

چلەی ماتەمینی دایكی شەهیدان كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
بەسەرپەرشتی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و حیزبی و سەربازی و كەس و كاری شەهیدان و میوانان چلەی ماتەمینیی دایكە عایشە، دایكی شەهیدان، بەرز ڕاگیرا.
زیبا تەها ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە سەرپەرشتی و بەشداری سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتان و بەرپرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و حیزبی و سەربازی و كەس و كاری شەهیدان و میوانان و كەس و كارەكانی، بەچەند چالاكییەك چلەیی ماتەمینی دایكە عائیشە دایكی شەهیدان بەرز راگیراو تاجەگوڵینە لە سەر گۆڕی ئەم ئافرەتە شۆڕشگێڕە داندرا".
دایكە عایشە رۆژی 27-7-2020 بەهۆی نەخۆش كەوتنی كۆچی دوای كرد، لە مەڕاسیمێكدا لە گوڕستانێكی شاری سۆران لە نزیك سێ‌ كوڕە شەهیدەكەی بەخاك سپێردراو ئەمڕۆش چلەی ماتەمینی كرایەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو