چه‌ند پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌ك لە پڕۆژەی ئاوی سەروچاوەی دیانا بەدیاركەوتن

چه‌ند پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌ك لە پڕۆژەی ئاوی سەروچاوەی دیانا بەدیاركەوتن

زاری كرمانجی-دیانا:
لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی سەروچاوەی ئاوی دیانا، بۆ جاری دووەم ژمارەیەك تەقەمەنی دۆزرانەوەو لەلایەن تیمەكانی لەناوبردنی تەقەمەنییەكان چارەسەری پێویستیان بۆكرا.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوێنێ‌ دووشەممە 31-8-2020 ئاگاداركراینەوە كە لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی سەرچاوەی دیانا سەربە قەزای سۆران (3) پارچە تەقەمەنی بەدەركەوتوون، كە بریتی بوون لە گوللەی ئارپێجی لە جۆری (RPG7) بەهۆیەوە پڕۆژەكە راگیرابوو، دەستبەجێ‌ تیمی لەناو بردنی تەقەمەنییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان گەیشتنە شوێنەكەو چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامداو لە شوێنە دوورخرانەوە".
ئاماژەشی بەوەدا " ئەوە بۆ جاری دووەمە مین و پارچە تەقەمەنی لە شوێنی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە دەدۆزرێنەوە، لەلایەن تیمەكانمان لەو شوێنە دوور دەخرێنەوە، كە هی سەردەمی بەعسن چوونكە پێشتر ناوچەكە مۆڵگەو سەربازگە بووە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو