چوار رووداوی هاتووچۆ لە سنووری سۆران تۆمار كراون

چوار رووداوی هاتووچۆ لە سنووری سۆران تۆمار كراون

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، كە هەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز لە خۆ دەگرێت، چوار رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەهۆی ئەو رووداوانەوە 3 هاووڵاتی بریندار بوونە، زیانی ماددەیش بەر شۆفێران كەوتووە.
رائید دلاوەر، بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران 4 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەو هۆیەوە تەنیا 3 هاووڵاتتی بریندار بوونە، رۆژی یەكەمی جەژن هیچ رووداوێكی هاتووچۆ تۆمار نەكراوە، لە دووەم رۆژی جەژن، ته‌نها یه‌ك رووداو تۆماركراوه‌ له‌ جۆری وه‌رگه‌ران ئۆتۆمبیلی جۆری كرۆلا له‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران،ته‌نها یه‌ك بریندار هه‌بووه‌ ئەویش شۆفێر بووە، رۆژی سێیەم هیچ رووداوێكی هاتووچۆ تۆمار نەكراوە، رۆژی چوارەمی جەژن، دوو رووداوی هاتووچۆ تۆمار كراون، یه‌كه‌میان لێكدان له‌ نێوان سێ ئۆتومبێل، دوو بریندار هه‌بووه‌، دووه‌میان رووداوێك له‌ جۆری لێكدان له‌ نێوان بارهه‌لگرێك و تۆیوتا كرۆلا، له‌ رۆژی 17ی مانگ یەك رووداو له‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ نێوان بارهه‌لگرێك و ته‌كسیه‌ك له‌ جۆری نیسان سه‌نی رووداوە".

زۆرترین بینراو