چوار كاتژمێر دوای خواردنی گوێز چی لە جەستەت روودەدات؟

چوار كاتژمێر دوای خواردنی گوێز چی لە جەستەت روودەدات؟

ئا/شەهلا رەشید
بە گوێرەی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی بڕێكی دیاریكراوی گوێز لە رۆژێكدا لە نەخۆشییەكانی دڵا دەتپارێزێت، تەنیا دوای چوار كاتژمێر لە خواردنی گوێز هەست بە گۆڕانكارییەكی زۆر دەكەیت لە بەشی ناوەوەی لەشت، وەك ئاسایی بوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵا و نەرمبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن و چالاكبوونی سوڕی خوێن.
د.پێنی كریس توێژینەوەیەكی لەسەر گرنگی خواردنی گوێز ئەنجام داوە و لە ئەنجام دا بۆی دەركەوتووە بە كارهێنانی بڕێكی كم گوێز یا زەیتی گوێز هەفتەی چوار رۆژ بە شێوەیەكی زۆر مەترسییەكانی نەخۆشی دڵا كم دەكاتەوە، بۆ نموونە خواردنی 51 گرام كە دەكاتە سێ كەوچك لە زەیتی گوێز دەتوانێت سوڕی خوێن بە تەواوی چالاك بكات، زەیتی گوێز زۆر گرنگە بۆ خانەكانی لەش بە تایبەت خانەكانی ئەندۆتهەلیال كە ئەم خانانە رۆیشتنی خوێن زیاد دەكەن و بۆڕییەكانی خوێن نەرم دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو