چۆمان بەهێز و توانایەوە گەیشتە یاری فەیناڵ بۆ یاری فوتساڵ

چۆمان بەهێز و توانایەوە گەیشتە یاری فەیناڵ بۆ یاری فوتساڵ

جەلال سەعید

یانەی چۆمان لە سەر ئاستی كچان لە خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆ یاری فۆتساڵ لە وەرزی ئەمساڵ توانی لە گرووپی خۆیدا بە پلەی یەكەم سەركەوێت بۆ چوارگۆشەی زێرین، لە چوارگۆشەی زێرین بەر یانەی زێرەڤانی كەوت، لە یاری چوون و هاتندا كچانی چۆمان سەركەوتنیان بەجیاوازی 4 گۆڵ مسۆگەر كرد و بوونە یەكێك لە كارئەكتەرانی یاری كۆتایی خولەكە.
یانەی چۆمان وەك تاكە نوێنەر لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە یاری كۆتایی خولەكە كە بریارە رۆژی چوارشەممە لە شاری سلێمانی یارییەكە بەرێوە بچیت.
یانەی سیروانی نوێش توانی سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی دەستە بەر بكات دوای ئەوەی توانی لە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن سەركەوتن بە سەر یانەی ئەفرۆدیت بە دەست بێنیت.
بریاری رۆژی چوارشەممە 24-7-2019 یاری كۆتایی لە شاری سلێمانی بەرێوە بچیت.
یانەی چۆمان لە وەرزی ئەمساڵ چاوی لە جام و نازناوی خولەكەیە، بۆیەش هەر لە سەرتادی خولەكە بە ئاست و هێزێكی بەرز یارییەكانی ئەنجام دەدان، راهێنەری یانەكەش مەزان محەمەد بە لێهاتووی و ئاستبەرزی یاریزانانی، توانیان لە ململانێ‌ و ركابەری لەگەڵ یانەكانی دیكەی كوردستان كە بەشداربوون لە خولەكەدا بكەن و قۆناغی گرووپەكانی بە یەكەمی گرووپ تێپەرینن و چوارگۆشەی زێرینیش ببرن و خۆیان بگەیننە یاری كۆتایی.
سەركەوتن و پێشكەوتنی كچانی چۆمان پر لە شانازی بۆ دەڤەری بالەكایەتی، یانەی چۆمان لە سەر ئاستی كچان بۆ یاری فۆتساڵ توانی بە لێهاتوویەوە بگاتە یاری كۆتایی خولی پلە نایابی فۆتساڵ بۆ كچان.
چۆمان لە دەڤەرێكی دڵ ڕفینی گەشتیاری و جوان سروشتدا وەرزش دەكاتە پێناسەیەكی گەورەو جوانی پێشكەوتنی شارستانیەتی و مرۆڤایەتی.
چۆمان دەبێتە سەركێشی یاری فۆتساڵ لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر و كوردستان بۆ پێشكەوتنی دەڤەری بالەكایەتی بەگشتی و بەتایبەت بۆ دەڤەری سۆران بە هەر چوار قەزایەوە.
چۆمان لە نێو سروشتێكی شاخ و دۆڵ و چیایەكانی سەركەش بە بەفرو ئاوێكی سازگاری بەفراوی و جوان مەشرب، دەبێتە لوتكەی یاری فۆتساڵی كچان.
چۆمان بەسەركەوتن و پێشكەوتنی وەرزشی خانمانی یانەكەی خۆی نمایش دەكات.
چۆمان پێمان دەلێت: لێرەدا هاواری جوانییەكانی مرۆڤایەتی و پێشوەچوونی كچان و خۆشكانمان دەكەینە پێناسەیەكی گەورەو جوانی ژیان بۆ سەرانسەری كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو