چۆنیەتی تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە

چۆنیەتی تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە

 

تووش بوون بە نەخۆشییەكان هۆكاری زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو زۆرتر ئاگاداری نەخۆشیەكە بیت، ئەوا لە چارەسەری نزیك دەبیتەوە، نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە مرۆڤ تووشی دەبێت و جۆری یەكەم و دوووەمی هەیە، دەتوانن بە چەندین رێگا بەر لە تووش بوونی بگرن و هەروەها ئەو نەخۆشیە بناسن، تا زۆتر سەردانی پزیشك بكەن و چارەسەری وەرگرن، دابەزینی كێش بە بەردەوامی و بە بێ ریجێم كردن دەگەڕێتەوە بۆ ناتەواوی لە رێژەی شەكری گلوكۆزدا، بەمەش كێش دادەبەزێت و توانای كەسەكە كەم دەبێتەوە.
میزكردنێكی زۆر: ئەمە بە نیشانەیەكی دیاری ئەو نەخۆشییە دادەنرێت و ئەوانەی بەردەوام میز دەكەن باشتر وایە پشكنینی ئەم نەخۆشییە بكەن. منداڵانیش تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن، بۆیەش ئەگەر هاتوو منداڵ میزكردنی زۆر بوو پێویستە پشكنینی تایبەت بە شەكرەی بۆ ئەنجام بدرێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی میزێكی زۆر دەكات كەسەكە هەمیشە هەست بە تینوویەتی دەكات و ئاوێكی زۆر دەخواتەوە.
هەست كردن بە ماندوویەتی و زوو هیلاك بوون بە نیشانەیەكی دیكەی ئەم نەخۆشییە دادەنرێت. ئەو كەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، زیاتر لەوانی دیكە هەست بە برسییەتی دەكەن و نانێكی زیاتر دەخۆن وەك لە كەسانی ئاسایی.هەروەها دەركەوتنی چەند خالێكی رەش لەسەر پێست زۆرجار نیشانەی تووشبوونە بەم نەخۆشییە.

 

زۆرترین بینراو