چۆن لاوازی سێكس لە پیاوان چارەسەر دەكرێ

چۆن لاوازی سێكس لە پیاوان چارەسەر دەكرێ

ئا: شەهلا رەشید
پڕۆسەی سێكس لە نێوان دوو رەگەز دەگاتە ئەو پەڕی چێژ وەرگرتن، بەڵام بەشێكی زۆری پڕۆسەكە پەیوەندی بە توانای سێكسی پیاوەوە هەیە، بە پێی لێكۆڵینەوەیەك 150 ملیۆن پیاو لە جیهاندا بە هۆی لاوازی سێكس دەناڵێنن، پڕۆفیسۆر فۆلفگانك هارس دەڵێت" دەتوانین بڵێین لە 7% پیاوەكان لە كاتی جووت بووندا لاوازی سێكسی خۆیان بۆ دەردەكەوێت، كاتێك بۆ ماوەی شەش مانگ زیاتر ئەو حاڵەتەیان هەبوو، مانای ئەوەی ئەندامی نێرینەی پیاو توانای ئۆرگازمی تەواوی نییە"، هەروەها ئەو پڕۆفیسۆرە دەڵێت" چەند هۆكارێكی جیاواز هەیە بۆ لاوازی سێكسی، بۆ نموونە لە 1% پیاوان بە هۆی تەمەنەوە توانای سێكسیان كەم دەبێتەوە، هەروەها چەند نەخۆشییەكیش دەبنە هۆكاری لاوازبوونی سێكس، وەك شەكرە، نەخۆشییەكانی خوێن، خەمۆكی و نەخۆشییەكانی گورچیلە".
هارس، ئاماژە بەوەش دەكات جگەرە كێشان، خواردنەوە كحولییەكان، وەرزش نەكردن و ئەو كەسانەی فشاری دەروونییان لەسەرە تووشی لاوازی سێكس دەبن، بۆ توانای سێكس وەرزش كردن و خواردنی ئەم خۆراكانە خواردنی مۆز، ئاڤۆكادۆ، هەنگوین، شیرنەمەنی، جەرجیر و خۆرما باشترین چارەسەرن، هەروەها بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەم گرفتە باشترە لەگەڵا هاوبەشی ژیان ئەم كێشەیە باس بكرێت، چونكە بەشی زۆری لاوازی پەیوەندی بە لایەنی دەروونی هەیە".

 

زۆرترین بینراو