چۆن منداڵەكان سوود لە تەكنەلۆژیا وەربگرن

چۆن منداڵەكان سوود لە تەكنەلۆژیا وەربگرن

" منداڵەكان دەتوانن لە رێگەی تەكنۆلۆژیا فێری زمانی بیانی ببن"


" ئەگەر وریا نەبین تەكنۆلۆژیا زۆر مەترسیدارە"

" دایك وباوكان دەتوانن بۆ پەروەردە سوود لە تەكنۆلۆژیا وەرگرن"


مەریەم ئەحمەد – هەولێر : شارەزایانی بواری پەروەردەیی لە بارەی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ تەكنەڵۆژیا , هۆشداری دەدەنە دایك و باوكان, راهێنەرێكی گەشەپێدانی مرۆیی لەم بارەیەوە دەڵێت :"منداڵ بە پاكی لە دایك دەبێت لە كۆمەڵگەدا, چۆنی پەروەردە بكەیت وای لێ دەردەچێت".
رێباز نەجات شێخ, راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی و بەرپرسی رێكخراوی ئایندەساز دەڵێت: تەكەنەڵۆژیا جیهانێكە ئێمە تێدا ناكامڵین و پێ نەگەیشتووین, بۆیە دوو هۆكار هەیە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ دروست دەكات, وەك (بۆماوەی) كە زانیاری لە ریگای ئەندامی زاوزێی ژن و پیاو دەگوازێتەوە, هەروەها (ژینگەی) كە هەموومان دەزانین منداڵ كاتێ لە دایك دەبێت پاكە, ئەوە ژینگەیە دواتر كەسایەتی بۆ دروست دەكات, ئەو ژینگەیەش بریتییە لە(خێزان و كۆمەڵگە و داب ونەریت و تەكنەڵۆژیا).
زیاتر روونیكردەوە" تەكنەڵۆژیا هەموو ئەو دەزگایانەی زانیاری دەگوازنەوە جا چ تیڤی بێت یان موبایل یان ئینتەرنێت بەتایبەتی سۆشیال میدیا, بۆیە ئەگەر وریا نەبین زۆر ترسناكە و كاریگەری خراپ لەسەر منداڵەكانمان دروست دەكات, بەلإم دەبێت ئەوە بزانین تەكنەڵۆژیا كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە, ئەگەر دایك و باوكان چاودێری منداڵەكانیان بكەن و لەگەڵیان بن و كاتێك تەرخان بكەن بۆ پیشاندانی هەندێك بەرنامەی ڤیدیۆیی بەسوود و بینینی ئەو دیمەنانەی گیانی هاوكاری فێری منداڵەكە بكات, وەك كاتێك دەستی بەسالإچوویەك دەگرێت و لە شەقام دەیپرێنێتەوە یا ژیانی ئاژەڵێك لە مردن رزگار دەكات، یاخود ئەو بەرنامە فێركارییانەی گەشە بە توانای منداڵ دەدات، ئەمە كاریگەری باشی لەسەر شێوازی بیر كرنەوەو رۆئیای منداڵەكە دروست دەكات".
لە لایەكی دیكەوە رێباز نەجات، لە بارەی زیانەكانی سەیر كردنی تیڤی لە لایەن منداڵی خوار تەمن 3 ساڵ رونكردەوە كە زیانێكی زۆری جەستەیی و دەروونی پێ دەگەینێت، ئەو گووتی " نابێت بەهیچ شێوەیەك منداڵی خوار تەمەن سێ ساڵ سەیری تیڤی بكات, چونكە لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە منداڵی خوار تەمەن سێ ساڵ زیاتر حەز بە سەیركردنی ئامێرە تەكنەڵۆژیاكانە, ئەمەش زیانێكی زۆر بەلایەنی دەروونی و جەستەی منداڵ دەگەیێنێت".
هەروەها شیكردەوە "منداڵ لە چواركاتژمێر زیاتر سەیری تیڤی بكات زیان بە چاوی دەگەیێنێت, چونكە بۆ چەند كاتژمێرێك چاوی بەكراوەی دەبێت ئەمەش وادەكات چاوی دەوران نەكات، یا زیانی بۆ ملی دەبێت, چونكە بۆ ماوەیەكی زۆر ملی لەیەك ئاراستەدا دەمێنێتەوە, ئەمەش وادەكات تووشی فەقەراتی مل و ئینزیلاق ببێت".
ئەو شارەزاییەی بواری گەشە پێدانی مرۆڤیی پێیوایە ئامێرەكان چەندە بچووك بن بۆ منداڵ زیانی زیاترە، گووتی" ئامێرە بچوكەكان وەكو ئایپاد و موبایل هەرچەندە ئامێری بچووكن زیانی زیاتری دەبێت. بۆ نموونە كاتێك منداڵێك یاری بە موبایل دەكات دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت چاوەكانی بنوقێنێت بەتایبەتی ئەو یاریانەی خێران ئەمەش چەند زیانێك لە خۆدەگرێت ( ڵۆژیكی دەم و چاو_كزبوونی چاو_دەق گرتنی بێلوەكانی و لەرزین و شولەڵ و دووركەوتنەوە لە هاورێ و كۆمەڵگە ئاڵوودە بوون.....هتد)".
رێباز نەجات سەرۆكی رێكخراوی ئایندەساز لە بارەی چارەسەری ئەم كێشەیە چەند پێشنیارێكی خستەروو و گووتی " چاودێری كردنی منداڵ و تەرخانكردنی كاتێكی دیاریكراو بۆی و زانینی چی لێ فێربووە و چی لەدەستداوە دیاری كردنی بەرنامەكان و دوورخستنەوەی لەو بەرنامانەی جنێو و بێ سوودی تێدایە, دیاریكردنی ئەو یاریانەی بە كۆمەڵن بۆئەوەی خێزان بتوانن بەیەكەوە تێدا بەشداری تێدا بكەن یاری نەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكانمان لەخۆمان دووربخەینەوە و بۆ ئەوەی فریایی كارەكانی خۆمان بكەوین نابێت تەكنەڵۆژیا لە سنووری خۆی دەربچێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن نیوەی تەمەنی منداڵەكانتان وەرگرن ئەگەر تەمەنی سێ ساڵ بوو بۆ یەك كاتژمێر نیوەی بۆ دیاری بكات بۆ بەكارهێنانی تەكنەڵۆژیا دابین كردنی پێداویستییەكان دەبێت لە ئاستی تەمەنی منداڵەكە بێت, چونكە زۆر جار كەل و پەلێك دەدەی بە منداڵەكە نازانێت بەكاری بهێنێت هەستی خۆ بەكەم زانینی لای دورست دەبێت دواتر دەست دەكات بە شكاندنی ئامێرەكان و فێری توندووتیژی دەبێت پاشان دەبێ رووخانی كەسایەتی منداڵەكە و گۆرینی ئاراستەی بۆ نموونە ئەگەر بینیمان منداڵ بۆ ماوەیەك لە یەك ئاراستە وەستابوو بەهەر رێگەیەك بێت پێویستە ئاراستەكەی بگۆرین جا بە باوەشكردن بێت یان پێدانی ئەركێك".
سەرباز ئەحمەد, بەرێوەبەری دەزگای نوێ ژین، كە خێزاندارەو خاوەن چەند منداڵێكە لە بارەی منداڵەوە دەڵێت "تەكەنەلۆژیا بالی بەسەر جیهان داكیشاوە بەتایبەتی جیلی ئیستا كەپی دەگوترێت ئایپاد و موبایلی زیرەك لەماوەكی كەمی هێلەكانی پەیوەندی و گواستنەوە و خێرا بلإو بوونەوەی لەجیهان وایی كردووە هەموو تەمەنێك و هەموو رەگەزێك بەكاری بهێنن, جا بۆ كاری رۆژانە بێت یان سود وەرگرت لەهەر ئەوشتانەی بەردەستن من خاوەنی دوو منداڵم و یەكیان كچێكە و تەمنێكی بچوكی هەیە بۆ دووساڵ دەچێت بەهۆكاری ئەوەی ئێمە موبایلمان بەدەست دەبینی زۆر كات داوایی موبایل دەكات ئێمەش دەیخەینە دەستیەوە زۆر كات ئەو بابەتانەی لە یوتوب بۆیی پەخش دەكەین زیاتر پەروەردەی بێت هەست دەكەین سوودی لێ بینیوە لەو تەمنەیەوە بۆیە راستە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە, بەڵام دەگەرێتەوە سەر دایك و باوك چۆن موبایلەكەی یان ئەو ئامێرە زیرەكانە بۆ منداڵەكانی بەكار بهێنی زیاتر باوك و دایك سانسۆر بخەنە سەر هەموو بابەتەكان لەسەیركردن".
ئاواز ئەبوبەكر فەقێ, چەند ساڵە هاوسەر گیری كردووە و خاوەن منداڵە ئەویش لە بارەی ناوەڕۆكی راپۆڕتەكە گووتی " منداڵەكانم سوودی زۆریان لە تەكنەڵۆژیا بینیوە زۆر كات منداڵەكانم بەردەستم دەگرن لەكارەكان هەوڵدەدەم بەهەر جۆرێك بێت كارەكانم تەواو بكەم بابەتێكی جوانی پەروەردەیان بۆ داونلۆت دەكەم سەیری دەكات پپَیەوە سەرقاڵ دەبێت و منیش كارەكانی رۆژم تەواو دەكەم زیاتر هەست بەوە دەكەم منداڵە و زوو شتەكان وەردەگرێت بەو منداڵییەوە فكرەی باش لەو بابەتە باشانە وەرەگرێت كە نیشانی دەدەم هەوڵدەدات لاسایان دەكاتەوە ، بە بڕوای من ئەو منداڵانەی درەنگ قسە دەكەن ئەگەر لەگەڵ ئامێرەكی زیرەك دایان بنێت زۆر كات لاسایی وان دەكەنەوە دەتوانن فێری قسە بن یا فێری زمانەكانی تریش دەبن، ئەو ئەنیمیشنانەی زیاتر گرنگی بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەدەن سوود گەلێك هەن كە منداڵ لەتەكنەڵۆژیایی سەردەم فێر دەبێت لەدایك و باوك فێر نابێت".
بە بۆچوونی شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ گرنگە دایك و باوكان بزانن بەكارهێنانی هەر ئامێرێكی تەكنەڵۆژیا بەپێی تەمەنی خۆی بێت. بۆ نموونە بۆ منداڵی " 2 بۆ 18" ساڵی ئایپاد بەكاربهێندرێت و دوور بێت لە زۆرشت، هەروەها جۆری ئەو یاریانەی دەكات و بەرنامەكان سەرجەمیان پێویستە لە ژێر چاودێری دایك و باوكی منداڵەكە بێت.

زۆرترین بینراو