چۆن وا دەكەیت قژت وەك ئاوریشم نەرم بێت

چۆن وا دەكەیت قژت وەك ئاوریشم نەرم بێت

ئا/شەهلا رەشید
خانمان هەرچەندە خاوەنی قژێكی لول بن یا خاو ئارەزوو دەكەن قژیان نەرم و بریقەدار بێت، سەرنج بدە ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن قژێكی جوان و تەندروست، كۆتای بە سوتاویی و زبری بێت.
ماڵپەڕی(برایت سایت) ئاماژە بە كۆمەڵێك رێنمایی كردووە كە یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاریكردن لە قژ و هێشتنەوەی بە نەرمی.
- بە خاوڵی قژت وشك مەكەرەوە بەڵكو قوماشێكی نەرمی وەكو فانیلە بەكاربهێنە.
- ئەو بەرهەمانە بەكار بهێنە كە گونجاون و سوودیان هەیە بۆ قژت وەك زەیتی گوێزی هندی، جۆجۆبا، زەیتی رۆزمێری، زەیتی شیا و زەیتی برۆكلی.
- لە كاتی وشككردنەوەی قژت بە ئامێری وشككەرەوە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكە.
1.ئەگەر قژت زۆر تەڕ بوو راستەوخۆ موجەفە مەكە، چونكە ئەمە وا دەكات بسوتێت و سەرتاڵەكانی بشكێت.
2.قژت بكە بە چەند بەشێكەوە و هەرجارەو بەشێكی وشك بكەرەوە.
3.گەر ئامێری وشككەرەوە بەكار دەهێنیت ئەوا هەوا گەرمەكە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بدە لە قژت، چونكە بەم شێوەیە جوانتر وشك دەبێتەوە و كمتر زیان پێدەگات.
- شانەی دار بەكار بهێنە نەك پلاستیك.
- لە ماڵەوە خەمام زەیتی گەرم بۆ قژت بكە بەم جۆر، چەند جۆرە زەیتێك تێكەڵا بكە و بەیەكەوە گەرمیان بكە و بیدە لە قژت، ئینجا بە خاوڵیەك قژت داپۆشە و كڵاوێك لەسەر بكە بۆ ئەوەی سەرت گەرم بێت، بۆ ماوەی 30-60 خولەك بە سەرتەوە بهێڵەوە و دواتر بە شامپۆ بیشۆ.
- گرنگە لە وەرزی زستان و هاویندا وەك یەك پارێزگاری لە قژ بكرێت و خزمەتی بكرێت.

زۆرترین بینراو