چیتر نابێ بەرپرسان پاسەوانی بندیواریان هەبێ

چیتر نابێ بەرپرسان پاسەوانی بندیواریان هەبێ

زاری كرمانجی- هەولێر: ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد رایگەیاند" دوای پەسەند كردنی پرۆژە یاسای چاكسازی هەموو هێزەكانی پاسەوانی رێكدەخرێنەوە و دەكەونە سەر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, بۆیە لەو كاتەدا دیار دەكرێن كە هەر بەرپرسێكی سیاسی و حكوومی چەند پاسەوانی دەبێت، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی بندیوار هەن لە هەرێمی كوردستان".
سەعید مستەفا هەركی، ئەوەشی خستەروو:" ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا كە وەزیر شەش پاسەوانی هەبێت خودی وەزیر ناتوانێت پاسەوانی زیاتری هەبێت, ئەگەر رایگەیاند كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتە سیاسییەكان هەشت پاسەوانی هەبێت ناتوانن پاسەوانی زیاتریان هەبێت, هەندێك بەرپرس هەبووە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی بۆ خۆی نووسیوە زۆربەیان بندیوار بوونە و دەوامیان نەكردووە".

زۆرترین بینراو