چیرۆکی خۆشەویستی فۆرلان و گابولانی

چیرۆکی خۆشەویستی فۆرلان و گابولانی

سەردار جەبار قازی:
دیێگۆ فۆرلان، ئەستێرەی  ئۆرۆگوایی پێشووی یانەکانی ڤیاریال و ئاتلێتیکۆ مەدرید سێ مانگ پێش دەستپێكردنی مۆندیالی 2010، داوای لە فیدراسیۆنیی تۆپی پێی جیهان كرد ئەو تۆپەی بۆ بنێرن كە لە مۆندیالەكەدا یاریی پێدەكرێت.
مۆندیالی 2010 لەەباشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یەکەمینجار لەمێژوویدا بووە پاڵەوان، ئۆرۆگوای هەڵبژاردەی دیێگۆ، پلەی چواەرمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.
تۆپی جامی جیهانی 2010 ناوی گابولانی بوو، ئەوسا بۆچونی جیاوازی لەسەر درا و هەریەكە و بەجۆرێك باسی كرد.
فۆرلان، بۆ ماوەی سێ مانگ ڕۆژانە ڕاهێنانی بە تۆپەكەوە دەكرد، ڕۆژانە نزیكەی 100 شووتی لێدەدا لە شوێنی راهێنانەكانی ئەتلەتیكۆمەدرید.
پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوانیاندا دروستبوو، تا گەیشتە ئەوەی گوترا: فۆرلان و گابولانی لە خۆشەویستیدان.
بەو تۆپە، فۆرلان ڕابەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كرد بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال.
لە یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەمی و چوارەمیدا وەك باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
هەرخۆشی وەك باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دیاریكرا.
بە قاچی ڕاست و بە قاچی چەپ و بە تۆپی وەستاو و تۆپی بەرز لەو مۆندیالەدا گۆڵی كرد.
ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی فیفا لە زیوریخ، جارێكی تر دیێگۆ فۆرلان چاوی بە هاوڕێ دێرینەكەی كەوتەوە، كە ئەویش تۆپی گابۆلانی تایبەت بە مۆندیالی 2010 بوو.