چەندین خواردن بۆ خۆشكردنی بۆنی دەم

چەندین خواردن بۆ خۆشكردنی بۆنی دەم

بۆنی دەم یەكێكە لەو گرفتانەی كە روبەرووی مرۆڤ دەبێتەوەو زۆرجار هۆكاری نەخۆشیەكی دیاری كراو نیە، زۆرجار بە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم، هاوڕێ‌ بگرە هاوسەرانیش لێك دوور كەوتوونەتەوە، بۆ لە ناو بردنی بۆنی ناخۆشی دەم، دەتوانیت بە بەكارهێنانی ئەم خواردنانە چارەسەری بكەی:
دەتوانیت زەنجەفیل ورد ورد بكەیت و بیخەیە ناو پەرداخێكی ئاوەوە‌و بەیانیان بیخۆیتەوە پێش نان خواردن، سوودی زۆری دەبێت بۆ دابەزاندی كێش و هەروەها ناو دەم پاك دەكاتەوەو بۆنی ناخۆشی ناهێڵێت.یان دەتوانیت بەیانیان كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە.هەروەها دەتوانیت رۆژانە ئاوێكی زۆر بخۆرەوە ئەمە هەموو پیسیەكانی ناو دەم وجەستەت لادەبات.خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ یان ئاوی نەعنا سوودی زۆری دەبێت بۆ لە ناو بردنی بۆنی دەم، دوور بكەوەرەوە لە خواردنی پیاز و سیرو تور و بەهاراتەكان. هەروەها خاوێن كردنی دەم و ددان و شۆردنی هەموو رۆژ 3 جار یارمەتیدەرە بۆ لە ناو بردنی یەكجاری بۆنی ناخۆشی دەم.

زۆرترین بینراو