چەندین رێنمایی بۆ پاراستنی پێستی روخسار

چەندین رێنمایی بۆ پاراستنی پێستی روخسار

پێستی دەم و چاو گرنگی تایبەتی هەیە لە رووی جوانتر كردنی تاك‌و ئارەزووی هەر تاكێكە كە خاوەنی پێستێكی تەندروست و جوان بێت، لە بەرامبەریشدا خۆدی مرۆڤ هۆكارێكە بۆ ناتەندروست بوونی پێستی روخسارو بەروە ناجوانی دەبات
یەكێك لەو هۆكارانە جكەرەكیشانە كە دەبیتە هۆی تەسك كردنەوەی بۆریەكانی خوین و كەم بوونەوەی هەلگرتنی ئۆكسجین ئەمەش ئەبیتە هۆی نەمانی فیتامین(C)كە بێویستە لە دروست كردنی كۆلاجین و گەنجی دەپاریزیت.نەبوونی ئەو ماددەیە ئەبیتە هۆی دەركەوتنی چرچی لە ناوجەی دەم و چواردەوری چاو.
پیس بوونی ژینكە، كاریكەری ئەبیت لەسەر بێست بە هەمان شیوەی جكەرە كیشان. هەروەها گۆرانی بەردەوام لە نیوان كەم كردن و زیادكردنی كیش وا لە پێستی روخسار دەكات كە بە ئاسانی تووشی كیشان و رووخان ببێت.، ووشكی هەوا ئەبیتە هۆی كەم كردنی شلەمەنی لەبەر ئەوە پێویستە پێست بەردەوام شیدار بیت.كشانی پێست:ئەمەش لە ریكای نەشتەركەری و بەكارهینانی هەندیك مادەی جوانكاری جیاوازەوە ئەبیت. پاك كردنەوەی پێست بە شیوەیەكی توندوتیز دەبیتە هۆی رووشاندنی پێست باشتر وایە بە نەرمی پێستی روخسار خاوێن بكەیتەوە.
هەرجەندە تیشكی خۆر سوودی زۆری هەیە بەلام بە زۆری بەركەوتنی دەبیتە هۆی چرچ بوونی پێست و تووش بوون بە شێرپەنجەی پێست، بۆیەش پێویستە لە كاتی بەركەوتنی تیشكی خۆر كرێمی دژی خۆر بەكار بێنیت
كاریگەری گیراوەی سروشتی بۆ جوانكاری پێستی روخسار
بۆ ئەوەی‌ پێستی‌ روخسارت سەرنجڕاكێشتر و تەندروست بێت، هەفتەی‌ جارێك كاسكی جوانكاری ئامادە بكە.بە دلنیایەوە ئە كاتەی بۆ ئامادە كردنی ئەو گیراوەیە تەرخان دەكرێت سوودی زۆری هەیە بۆ جوانی پێستی روخسار. بەو شێوەیە ماسكێكی تەندروست ئامادە بكەن.
1 یەك كەوچكی‌ چێشت ئاردی‌ سپی‌ .
2 یەك كەوچكی‌ چێشت رۆنی‌ زەیتون .
3 یەك كەوچكی‌ چێشت شیر .
4 گوشراوی‌ نیوەی‌ لیمۆیەك .
هەموو ئەم پێكهاتانە بە تەواوی‌ تێكەڵ بە یەك دەكرێت هەتا وەك كرێمی لێدێت، پاشان دەدرێت لە پێستی‌ روخسار و مل بۆ ماوەی‌ 20 خولەك دواتر بە ئاوی‌ شلەتێن دەشۆرێت و پاشان بە ئاوی‌ سارد.

زۆرترین بینراو