چەندین زانیاری لە سەر ئاوی سپی چاو

چەندین زانیاری لە سەر ئاوی سپی چاو

 

چاو گرنگترین بەشی جەستەی مرۆڤ كە ناتەندروست بوونی گرفتێكی گەورەیە بۆ مرۆڤ، یەكێك لەو گرفتانە كە دەبێتە هۆی لێڵ بوونی ئاوێنەی چاو، ئاوی سپیە كە چاو دادەپۆشیت و كۆسپ دەخاتە بەر رێگەی بینی، كەسی نەخۆش وەك ئەوە وایە كە جێگایەكی تەماوی ببینێت. بینینی تەماوی بەربەستێك و كێشەیە بەتایبەت لە خوێندنەوە و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە تایبەتی لە شەو، یاخود بینینی رووخساری كەسێك. ل بەرامبەریشدا بە گشتی ئەو نەخۆشیەی ئاوی سپی لە چاودا، نابێتە هۆی زوورانەوە و ئازار لە چاوەكان.
دروست بوونی ئاوی سپی لە چاو بە تێپەڕ بوونی كات بە شێوەیەكی ئاساییە‌و لەسەرەتاوە بینیی نەخۆش تێك نادات، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی لێڵ بوون و بینینی تەماوی. چاویلكە لە قۆناغە زووەكانی نەخۆشیەكە یارمەتی دەدات، بەڵام كاتێك دەبێتە هۆی تێكدانی بینین، ئەوا نەشتەرگەری پێویستە. نیشانەكانی ئەو حاڵەتە بریتین لە، بینینی تەماوی‌و هەست كردن بە خراپ بوونی بینین، لە كاتی شەودا، هەستیار بوون بۆ رووناكی، پێویستی بۆ رووناكی بەهێز بۆ خوێندنەوە یاخود لە كاتی كاركردن، زۆر گۆڕینی چاویلكەـ سورانی چاو سوور بوون‌و خورانی چاو، هۆی دروست بوونی ئاوی سپی دەكرێت لە یەك چاو رووبدات یاخود هەردوو چاو. لە زۆربەی جارەكاندا هەدوو چاو تووش دەبێت. هۆیەكانی دروست بوونی بریتین، بەساڵاچوون بەربڵاوترین هۆكاری تووش بوونە بە نەخۆشی ئاوی سپی. جگە لە پیری هۆكاری تریش هەن لەوانەی زگماكی بێت وەك لە منداڵی تازە لەدایك بوو یاخود لەوانەی لەتەمەنی منداڵی دروست ببێت. ئاوی سپی زگماكی هەروەك دەگوترێت كە كاریگەری نابێت لەسەر بینین ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێت و چارەسەربكرێت.
هەموو كەسێك ئەگەری تووشبوونی هەیە بە ئاوی سپی لەبەر بەساڵاچوون. جگە لە تەمەن هۆكاری مەترسیداری تریش هەن وەك: نەخۆشی شەكرە بۆماوە و مێژووی خێزانی، نەشتەرگەری چاو، كە دەرمان‌و چارەسەری بە گشتی بۆ ئەو نەخۆشانەی كە گرفتی ئاوی سپیان هەیە ، دەرمان‌و چارەسەری بی راوێژی پزیشك، كە ستیڕۆیدە بۆ ماوەی درێژخایەن، هەروەها بەركەوتن بە ماددەی تیشكدەر. دەستنیشان كردنی ئاوی سپی زۆر ئاسانە ئەگەر هاتوو لە قۆناغی سەرەتایدا سەردانی پزیشك بكرێت ئەگەر نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە دەستنیشان كرا. جگە لەمەش پێویستە پێش تەمەنی 65 ساڵی هەموو دوو ساڵێك راوێژی پزیشك بكرێت و دوای تەمەنی 65 ساڵی هەموو ساڵێك پشكنین بكرێت، هەروەها خواردنی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، بە سەوزە و میوە‌و پاراستنی چاو لە بەركەوتن لە تیشكی خۆر

زۆرترین بینراو