چەند تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە دەڤەری سۆران تۆمارکران

چەند تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە دەڤەری سۆران تۆمارکران

زاری کرمانجی - سۆران 
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کۆی ٤٩ کەس کە پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ کراوە، ٦ کەسیان تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.
جەواد مەهدی، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  ٤٩ کەس پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆکراوە، لەو ژمارەیە ٦ کەسیان وەک تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکران، ئەمانە نەخۆشبوونەو نیشانەیان تێدا دەرکەوتووە بۆیە هاتوونە بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت. 
جەواد مەهدی گووتیشی: لەو ٦ کەسەی کەتووشی ڤایرۆسەکە بوونە، چواریان دانیشتووی شاری سۆرانن، یەکێکیان لە رواندزو ئەوتریشیان دانیشتووی مێرگەسۆرە، تەمەنیان لەسەرووی ٤٦ ساڵ تاوەکو ٧٠ ساڵ بووەو منداڵی تێدانەبووە، ئەمانە لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لە سۆران پشکنینەکانیان بۆکراوە.
داواش لەهاووڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندورستییەکان بن.

زۆرترین بینراو