چەند رۆژی دیكە نەوت لە رواندز و سۆران دابەش دەكرێت

چەند رۆژی دیكە نەوت لە رواندز و سۆران دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی: سەرپرشتیاری دابەش كردنی سووتەمەنی دەرەوەی هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردن نەوت لە سنووری سیدەكان و قەزای چۆمان تەواو بووە و ئێستا لە دەڤەری بارزان بەردەوامە و دواتریش لە رواندز و بالیسان دابەش دەكرێت.
نەبەز فەقی عەولا، زیاتر روونی كردەوە" لە بەرامبەر 216 لیتر نەوت بڕی 44 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان بەهۆی دووری و سەختی رێگا و بردنی نەوت بۆ بەردەم ماڵان 46 هەزار دینار وەردەگیرێت".
زیاتر گووتی " دوای تەواو بوونی پرۆسەكە لە رواندز و بالیسان ئەو جا لە ناو سۆران دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت".

زۆرترین بینراو