چەند رێنماییەك بۆ ئارامكردنەوەی دەروون

چەند رێنماییەك بۆ ئارامكردنەوەی دەروون

ئا/شەهلا رەشید
-هەناسەدان، كاتێك بە قوڵی و هێواشی هەناسە دەدەیت دەروون ئارام دەبێتەوە، بۆ ماوەی چەند چركەیەك چاوت دابخە و هەناسەی قوڵا هەڵمژە دوای چەند چركەیەك هەناسە بدەرەوە، چەند جارێك دووبارەی بكەرەوە.
-تەماشاكردنی مەلەی ماسی، دەتوانیت لە ماڵەوە تەماشای مەلەكردنی ماسی بكەیت یارمەتیدەرێكی زۆرباشە بۆ ئارامكردنەوەی مێشك، هەروەها یارمەتی كمكردنەوەی پەستانی خوێن دەدات لە توێژینەوەیەكی زانستیدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی لە ماڵەوە ماسی بەخێو دەكەن ئارامتر و دڵخۆشترن.
-وەرزشكردن یارمەتیدەرە بۆ ئارامكردنەوەی مێشك و هەست بە ئاسودەیی دەكەیت، دۆخی دەروونت باشتر دەبێت و شەوان باشتر دەخەویت.
-گوێ گرتن لە میوزیك، دۆخی دەروونت باشتر دەكات، سەرنجت زیاتر دەبێت بەڵام پێویستە بە سەرنجەوە گوێ‌ بگریت.
-یارمەتیدانی كەسانی دیكە، هەمیشە هەوڵبدە یارمەتی دەورووبەرت بدەیت پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانت باشتر دەبێت و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەكەیت، سترێست كم دەبێتەوە، دڵت باشتر لێدەدات و كاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستمی بەرگری لەش دەبێت.
-پیاسە كردن لە شوێنی كراوە، پیاسە كردن لە شوێنی فراوان و سروشت وا دەكات باشتر توانای بیركردنەوەت هەبێت و زیاتر پشوو بە مێشكت بدەیت، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە مانەوەی 20 خولەك لە باخچە یا پارك وا دەكات زیاتر سەرنجت هەبێت.
-ماوەیەك پشوو وەربگرە، بەردەوامبوون لەسەر ئەو روتینانەی ژیانت دەروونت ماندوو دەكات، مانگی جارێك پێویستە چەند رۆژێك تەرخان بكەیت بۆ ئەوەی لە تەواوی ئەو روتینانەی ژیانت دوور بكەویتەوە و پشوو وەربگریت، گەشت بكەیت یا لەم شوێنە دووربكەوە.
-وێناكردن یارمەتی ئارامكردنەوەی مێشك دەدات، بەوەی چاوت دابخەیت و بیهێنیتە پێش چاوت لەو شوێنەیت كە ئارەزووت لێیەتی، گوێ بیستی دەنگی چۆلەكە و شەپۆڵی دەریا دەبیت بەم شێوەیە ئارم دەبیتەوە.

زۆرترین بینراو