چەند قوتابیەكی پەیمانگەی كۆمپیوتەری ناحكوومی سۆران داهێنانێكی نەوازە دەكەن

چەند قوتابیەكی پەیمانگەی كۆمپیوتەری ناحكوومی سۆران داهێنانێكی نەوازە دەكەن

زاری كرمانجی-سۆران:
سیستەمی ناسینەوەی روخسار لە جیاتی ئامێری پەنجەمۆر بۆ وەرگرتنی ئامادەبوونی ڕۆژانەی فەرمانبەر لە دامەزراوەكان، بۆ كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشیە گواستراوەكان بە تایبەت (ڤایرۆسی كۆڕۆنا( لەلایەن چەند قوتابیەكی پەیمانگەی كۆمپیوتەری ناحكومی سۆران دەخرێتە كار.
لای هەموومان ئاشكرایە لە تەواوی فەرمانگە و دامەزراوە و كۆمپانیاكان دەست نووسەكانی ئامادەبوون بە سیستەم كراون لە ریگەی ئامێری هەستەوەری پەنجە بۆ وەرگرتنی تۆماری ئامادەبوانی ڕۆژانەی فەرمانبەران لە دامەزراوە گشتی تایبەتەكان، بەڵام ئەم سیستەمە بەدەرنییە لە كەموو كورتی زۆر جار بە هۆی نەناسینەوەی پەنجەكان یاخود داخورانی پێستی پەنجەكان یان بەهۆی بەساڵاچوونی تەمەن یا بەهۆی نەخۆشی (شەكرە) ئامیرەكە ناتوانیت بەشێوەیەكی ڕێك كردارەكان جێبەجی بكات، بەمەش سستی لە تۆماركردن ڕودەدات جگە لەوەی كە تۆماركردن لە ڕێگەی ئامێری هەستەوەری (پەنجە مۆر) كاتێكی زیاتری دەوێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمی ناسینەوەی روخسار وە دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشیە گواستراوەكان لە كەسیكەوەی بۆ كەسیكی تر، وەك ئەمەی لەم دواییانە بەرچاومان كەوت كە تەواوی ئامێری هەستەوەرەكانی (پەنجە مۆر) بۆ وەرگرتنی سیستەمی ئامادەبووان لـــە كار خران بەهۆی بڵاوبونەوەی (ڤایرۆسی كۆڕۆنا(
بیگومان لە زۆریك لە دامەزراوە گرنگ و پێشكەوتووەكان سیستەمی ناسینەوەی روخسار سودی لی بینراوە و بەكار هاتووە، بەڵام تا ئیستا بە شێوەیەكی بەرفراوان نەتوانراوە سودی لی ببیندرێت و هەر سود لە شێوازی تۆماركردن لە ڕێگەی ئامێری هەستەوەی پەنجە دەبیندرێت، بەڵام پێویستە لـــە داهاتوو بە شێوەیەكی بەرفراوان سود لـــە سیستەمی ناسینەوەی روخسار ببیندرێت، بۆ زۆر بواری جیاواز لە دامەزراوەكان.
بۆ ئەم مەبەستە یەكێك لە پڕۆژەكانی توێژینەوەی ئەمساڵی پەیمانگای سۆرانی ناحكومی بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر، بریتیە لە (سیستەمی ناسینەوەی روخسار بۆ وەرگرتنی ئامادەبونی ڕۆژانەی فەرمانبەران لە دامەزراوەكان) كە لەلایەن هەریەكە لە قوتابیان (عبدالرحمن محمود، چنار زرار، دڵگەش سیامند، دڵپاك لقان) بە سەرپەرشتی مامۆستا (سەرهەنگ سلێمان بەكر) مامۆستا لە پەیمانگای ناوبراو داڕێژراوە.
سیستەمەكە پێكهاتوە لە كامێڕایەك كە دەتوانی تەنها بە تێپەربونی فەرمانبەر بە بەردەم زوومی كامێراكە ئامادەبونەكە تۆمار بكات، بنكەیەكی هەڵگرتنی داتا كە دەتووانی بەشێوەیەكی زۆر خیرا ڕوخسارەكان بناسێتەوە وە زانیاریەكان تۆمار بكرێت بە شێوەیەكی خودكار، ئەمەش دەبێتە هۆی گێڕانەوەی كاتێكی زۆر بۆ فەرمانبەران و دروستنەبونی جەنجاڵی لە كاتی دەستپێك و كۆتایی دەوام جگە لـــەلایەنە تەندروستیەكەی كــە نەخۆشیە گواستراوەكان نابنە هۆی لــــەكارخستنی سیستەمەكە".
هەروەها دەتواندرێت سوود لـــەم سیستەمە وەربگیردرێت بۆ بواری ئەمنی و ناسینەوەی تاوانباران و دەستنیشانكردنی شوینی تاوانباران بە جێگیركردنی چەند كامێرایەك لە شوینە گشتیەكان بەیەكەوە بەستنەوەیان لە ڕێگەی ڕایەڵەیەكەوە و تۆماركردنی زانیاری و وێنەی تاوانباران بەم شێوە لە كاتی تێپەڕبوونی تاوانبار بە بەردەم زوومی كامیراكان بە شێوەیەكی خودكار شوێن پێی تاوانبارەكە هەڵدەگرێت.

زۆرترین بینراو