چەند مامۆستاو قوتابییەک لەرواندز تووشی کۆرۆنا بوون

چەند مامۆستاو قوتابییەک لەرواندز تووشی کۆرۆنا بوون

محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی- رواندز تادێت ژمارەی تووشبوونی مامۆستایان و قوتابییان بەڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەبێت بەتایبەتی لە قۆناغی ١٢ ەی ئامادەیی و پۆلی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندزیش ژمارەیەک مامۆستاو قوتابی تووشی کۆرۆنا بوونە.
لەم بارەیەوە چنور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز، بەزاری کرمانجی راگەیاند: لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابییان بۆ قۆناغەکانی ١٢ ەی ئامادەیی و یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەسنوری پەروەردەی رواندز ٥ مامۆستاو ٣ قوتابی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی : لەناو مامۆستاکان هی قۆناغی ١٢ ەی ئامادەیی و بنەڕەین، بەڵام قوتابییەکان پۆلی ١٢ەی ئامادەین.

زۆرترین بینراو