چەند پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سۆران جێبەجێ‌ دەكرێن

چەند پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سۆران جێبەجێ‌ دەكرێن

رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
تەحسین سەعدوڵلا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند " حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆژەی وادا تەجدیدی كۆمەككراو لە لایەن USAID و CocaCola، شەش پڕۆژەی ئاو لە سنووری سۆران جێبەجێ دەكات، لەو پرۆژە هاوبەشانەدا حكوومەت بڕی ٤١٢ ملیۆن دینار و هەردوو كۆمپانیاكانی دیكەش بڕی ٤٣٠ هەزار دۆلاریان تەرخان كردووە".
ئەوەشی خستەڕوو" پڕۆژەكە كار لەسەر گۆڕینی تۆڕەكانی ئاو و گەڕاندنەوەی ئاوی بەفیڕۆچوو لە شەبەكە كۆنەكان دەكات".