چەوری جگەر چییە، نیشانەو چارەسەرەكانی چین؟

چەوری جگەر چییە، نیشانەو چارەسەرەكانی چین؟

چەوری جگەر یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و زیاتر بەهۆی قەڵەوی، خۆراكی ناتەندروست و یان زۆر بەكارهێنانی كحولەوە دروست دەبێت، پزیشكان رێنماییمان دەكەن نەخۆشی چەوری جگەر لە رێی خۆراكەوە چارەسەر بكرێت نەك دەرمان، چونكە بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كار لە ئەندامەكانی تری لەش دەكات.
ئەو خۆراكانەی چارەسەری نەخۆشی چەوری جگەر دەكەن:
1- ماسی، لەكاتی توشبوونی جگەر بە نەخۆشی چەوری، پێویستە بڕێكی زۆر پرۆتین بخۆرێت، چونكە پرۆتین یارمەتی نوێكردنەوەی جگەر دەدات. جگەر شانەیەكی بێهاوتایە و توانایی دوبارە دروستبوونی هەیە.
2- مریشك، خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی چەوری جگەریان هەیە، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە، باشترە ئەو شوێنانەی بخورێت كە چەوری كەمترە بەتایبەت سنگی مریشك.
3- هێلكە، توانایی چاككردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەكانی جگەری هەیە، چونكە هێلكە سەرچاوەیەكی نایابی پرۆتینە و بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە و چەوریە زیانبەخشەكان لەناو دەبات و دەتوانرێت بە چەندین شێوە ئامادە بكرێت.
4- ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیكە ئەمەریكییە بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە كە رێ لە دروستبوون و زیاد بوونی چەوری جگەرو نەخۆشییەكانی تری جگەر دەگرێت.
5- قاوە، پێویستە قاوە لە ژەمەخۆراكی ئەو كەسانەدا هەبێت كە دووچاری چەوری جگەر دەبنەوە، زانایان ترشێكیان دۆزیوەتەوە لە قاوەدا پێی دەگوترێت چلۆرۆگەنیك ئەم ترشە جگەر دەپارێزێت لە هەوكردن و دەتوانێت وەكو دژە هەوكردنێك و دژە ئۆكسیدێك سوودی لێ وەربگیرێت.

زۆرترین بینراو