
ڕاگهیندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی قەزای سۆرانەوە
زاری كرمانجی - دوابەدوای کۆبوونەوەی سێشەمە 2021.3.2، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ئەمرۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای سۆران بۆبهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهسهر پهرشتی بهرێز ههڵگۆرد شێخ نجیب و به ئامادهبوونی بهرێوهبهرانی ههرسێ ناحیهكانی (دیانا " خهلیفان " سیدهكان) و تهواوی دهزگا ئهمنیهكانی سنوری قهزای سۆران و فهرمانگهی پهیوهست کۆبویەوەو رێنماییەکانی پارێزگای ھەولێر تاوتوێ کران، وێڕای پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی رێنمایی ژووری ئۆپهراسیۆنی قهزای سۆران، گەیشتنە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان)، دامەزراو و فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکان، ناوەندەکانی خوێندن و شوێنە گشتییەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک) و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم/ یاد و بۆنە نهتهوهیی و نیشتیمانییەکانی ئادار بهرز و پیرۆز رادهگیرین بهبێ ئهوهی هیچ گردبوونهوه و كۆبوونهوهیهكی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئهنجام بدرێت و هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
سێیەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانیان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنچەرە و دەرگاکان کراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای نێوان مێزەکان بکرێت.
چوارەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر (12)ی شەو تاوهكو (6)ی بهیانی دادەخرێت:
(كافتریا، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە پێدراو نین خزمەتگوزاری نێرگەلە کێشان پێشکەشبکەن)
پێنجەم/ پرسەدانان لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
شەشەم/ بووک گواستنەوە و ئاهەنگەکانی تری نیشان و لەدایک بوون لەهۆڵەکان لەقەرەباڵغی سنووردار دەکرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
- هۆڵ ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) کەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
- هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە (120) کەس زیاتری تێدا ئامادەبێت.
هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، هۆڵەکەی دادەخرێت.
حەوتەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغە بکهن.
ھەشتەم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری قەزاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن.
نۆیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری قەزای سۆران دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن.
دەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
یازدەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزای سۆران، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و ئەو بڕیارانە گشت ناحییەکانی سنووری قەزای سۆران دەگرێتەوە.
هیوای تهندروستی باش بۆ ههموو لایهك دهخوازین و لیژنهكانی قاتئمقامیهت و ئهمنی بهردهوام چاودێری ئهو دۆخه دهكهن.
ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر (١٢)ی ئەمشەو (٣ ) لەسەر(٤)ی ٢٠٢١، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای سۆران
٢٠٢١/٣/٣