ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كانی خۆیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/1/2020 هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی، نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕی له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسیی تیرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه‌، هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكاری سه‌ربازی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و دیالۆگ و چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیانه‌ی كێشه‌كان و سه‌قامگیری و ئارامییه، داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات هه‌رێمی كوردستان له‌ ململانێكانیان به‌دوور بگرن.

 

هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌وامیی به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌ پێویست ده‌زانێت، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان هه‌ڵكشاون، بۆیه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ نه‌دات تیرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

زۆرترین بینراو