ڕاگەێندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

ڕاگەێندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

زاری كرمانجی - ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌نۆرینگه‌ و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-

یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.

 

زۆرترین بینراو