ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی (بارەگای بارزانی)ـییەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی (بارەگای بارزانی)ـییەوە

بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لە دوایین دیداری سەرۆک بارزانی و بەڕێز ئەیاد عەللاوی، باس لە دەستکاریکردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و ئەگەرەکانی گۆڕینی دەستوور کراوە و گوایە سەرۆک بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە مادەی ١٤٠ دەستکاری بکرێت.

لەکاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارییە ڕەت دەکەینەوە، ئەوەش روون دەکەینەوە کە خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆک بارزانی داکۆکیکار و خەمخۆری ڕاستەقینەی خاک و گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانییەتی هەرگیز سازش لەسەر ئەو ماف و دەستکەوتانە ناکات.

سەرۆک بارزانی لە چەندین بۆنەدا بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە هەر گۆڕانکارییەک لە دەستووردا بکریت، نابێ لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە. هەموو خەڵكی كوردستانیش زۆر چاك دەزانێ كێن ئەوانەی سازش دەكەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
٣ـی١١ـی٢٠١٩

زۆرترین بینراو