
ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەولێر ساغ دەكرێتەوە
زاری كرمانجی – ههولێر : بە ڕەچاوگرتنی رێکار و رێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزی، ئیڤێنتێکی هەمەچەشن و هەمەرەنگ لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە هەولێر سازدەکرێ ئیڤێتەکە بە سەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ ڕۆژین رێکدەخری و ستاف گروپێکی کارامە بەڕێوەی دەبەن.
دەربارەی ئڤێنتەکە ڕۆژێن خان به زاری كرمانجی راگهیاند : ئیڤێنتەکەمان چەشنی فیستڤاڵێکە، بەشداری کارامەی ئافرەتی کورد لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەخاتەڕوو. بۆ ئەم ساڵیش خانمە قارەمانێکی کوردمان کردۆتە سیمبوولی فیستیڤاڵەکە، کە ئەویش خانمە قارەمان ”لەیلا قاسم”ە. فیستیڤاڵەكە چەندین بڕگە و بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێ".
گوتیشی : وەرزش و ماراسۆنی ئافرەتان لە پارکی سامی عەبدولرەحمان، وەک هێمایەک بۆ گرنگی وەرزش لە ژیانی رۆژانە و تەندروستپاڕێزی.پیاسەیەکی ئافرەتانە بۆ شەقام و بازاڕی ئیسکان، کە شەقام و بازاڕێکی قەشەنگە بەڵام بەشداری ئافرەتی تێدا کەمە.چاڵاکی درەخت چاندن و خاوێنکردنەوەی ژینگە، وەک هەوڵێک بۆ پشتگیری کەرتی گەشتیاری و گرنگیدان بە خاوێنی ژینگە.
ئهوهشی خستهروو : چاڵاکی تر بریتیە لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاری خانمانە و نمایشی فیلم و شانۆ و سەما و پیشانگای جۆراوجۆری کاری دەستی ئافرەتان و موزیك و گۆرانی فاشێونی جلوبەرگی کوردی ئافرەتان.
ئهوهشی گوت : پیشانگای کاری دەستی بۆ خاوەن پێدسویستی تایبەت. لەگەڵ پێشبڕكێی ژیركاری بۆ منداڵی۱۰ كچی تەمەن٨،٩،١٠ ساڵان لەلایەن ناوەندی گەشەپێدانی کۆردۆنیا و ڕێكخراوی ئارسان. و بەرنامەی جۆراوجۆر . لەهەمووی گرنگتر بەخشینی دیاری تایبەت بە ۱۰ ماڵە خانەوادەی شەهید و دانانی سندوقێکی هاوکاری تایبەت بە پشتگیری و هاندانی ماڵباتی شەهیدان ..