ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه‌ ‌كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن به‌ مه‌به‌ستی دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.

ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

زۆرترین بینراو