ڕێنمایی تایبەت بەیەکپۆشی گەیشتە پەروەردەکان

ڕێنمایی تایبەت بەیەکپۆشی گەیشتە پەروەردەکان

محەمەد مەحموود

شێوازی یەکپۆشی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەپێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاراستەی پەروەردەکان کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش گشتاندنی بۆبکەن بۆقوتابخانەو باخچەکان.
سامان عەزیز لە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند، بەمەبەستی پابەند بوون بە یەکپۆشی لە جلوبەرگی قوتابیان لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز، بەپێی نووسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ژمارە ( ١٢٤٠٩ ) لە ١٧-٦-٢٠١٩ لەبەشی کاروباری یاسایی دەرچووە ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و باخچەکان و کەسوکاری قوتابییان دەکەینەوە ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ جلوبەرگی قوتابیان لەناوەندەکانی خوێندن لەسنوری پەروەردەکەمان بڕیار درا بەو شێوەی خوارەوە بێت و پێویستە هەموو بەڕێوەبەرەکان و خانەوادەکان پێوەی پابەند بن.
سامان عەزیز جلو بەرگەکانی قۆناغەکانی خوێندنی بەم شێوەی خوارەوە ئاماژەبۆکرد
۱- جل و بەرگی باخچەکانی منداڵان:
کچ: (صدریەی ڕەساسی لەگەڵ کراسی پەمەیی.)
کوڕ:(پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ کراسی شین.)

۲- جل و بەرگی قۆناغی بنەڕەتی(۱ - ٦):
کچ(صدریەی ڕەساسی لەگەڵ کراسی سپی.)
کوڕ: (پانتۆلی ڕەساسی لەگەڵ کراسی سپی.)

۳- جل و بەرگی قۆناغی بنەڕەتی (۷، ۸ ، ۹):
کچ:(صدریەی نیلی لەگەڵ کراسی سپی.)
کوڕ: (پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی.)

٤- جل و بەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی ـ وێژەیی):
کچ:قۆناغی (۱۰ ، ۱۱ ،۱۲):(تەنوڕەی ڕەش لەگەڵ کراسی سپی.)
کوڕ:قۆناغی(۱۰ ،۱۱، ۱۲):(کابۆ یان پانتۆلی ڕەش لەگەڵ کراسی سپی.)

زۆرترین بینراو