ژمارەیەك بەڕێوەبەری قوتابخانە گۆڕدران

ژمارەیەك بەڕێوەبەری قوتابخانە گۆڕدران

موڕشید برادۆستی–سۆران : لە سەنتەری قەزای سۆران گۆڕانكاری بە ژمارەیەك بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كراوە و بەڕێوەبەری پەرورەدەی ناوچەكە زانیاری ئاشكرا دەكات .
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" یەكەم قۆناغی ئاڵووگۆڕكردنی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لە نێو سۆران دەستمان پێكرد كە ژمارەیان 40 بەڕێوەبەری قوتابخانە بوو، لە قۆناغی داهاتوو دەست دەكەین بە ئاڵووگۆڕكردن و گۆڕانكاری لە نێو قوتابخانەكانی دەرەوەی سۆران .
زیاتر گووتی " گۆڕانكاریەكان دووای ئەوە دێ كە ساڵانێكی زۆر بوو لە نێو كارگێڕی قوتابخانەكان بە تایبەت بەڕێوەبەرەكان گۆڕانكاری نەكرابوو، وەكو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە هەڵساین بە گۆڕانكاری و ئاڵوو گۆڕ كردنییان لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی تر .
گووتیشی " بە شێك لە بەڕێوەبەرەكان بە هۆی كەمتەرخەمی گۆڕانكارییان پێكراوە، بەنیازیشین ئەو گۆرانكاریە و جێگۆڕكێەیە لە نێو قوتابخانەكانی دەرەوەی سۆران و سنووری سیدەكان و خەلیفانیش بكەین، هەموو هەوڵێك دەدەین كەرتی پەروەردە لە دەڤەرەكەمان بەرەوپێش ببەین .

زۆرترین بینراو