ژمارەیەك قوتابخانە نۆژەن دەكاتەوە

ژمارەیەك قوتابخانە نۆژەن دەكاتەوە

رێكخراوی نێودەوڵەتی (iom) چەند قوتابخانەیەكی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی سۆران نۆژەن دەكاتەوە و خولێكیش بۆ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان بەڕێوەدەبات.
م. عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەیی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی كاروچاڵاكییەكانماندا بۆ بایەخدانی زیاتر بە بواری پەروەردەو زانست، بەهاوكاری رێكخراوی نێودەوڵەتی (iom) هەستاین به نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی (خەلان بیاو، چاڤار، قوتابخانەی ئاشوریان) لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكەمان".
گووتیشی " چاڵاكییەكانمان لەگەڵ ئەم ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە بەردەوامەو لەهەفتەی رابردوشدا بە هەماهەنگی فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆیی سۆران، خولی (پتەوكردنی پەیوەندی نێوان گۆمەلگاو پەروەردە) بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ژمارەیەك لە ئەنجوومەنی دایك و باوكان بەڕێوەچوو.

زۆرترین بینراو