ژمارەیەك مامۆستا پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەش دەكەن

ژمارەیەك مامۆستا پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەش دەكەن

چەند مامۆستایەكی قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان لەشاری سۆران، هەستاون بەدابین كردنی پێداویستی قوتابیان بۆ دەیان قوتابی قوتابخانەكەیان.
سیروان شێخ مزوری، مامۆستا لە قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان لەشاری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " وەك هاندانێك بۆ قوتابیانی قوتابخانەكەمان بەتایبەت ئەوانەی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی، چەند مامۆستایەك هەستاین بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بەدابین كردنی برێك پێداویستی قوتابخانەو شرینی بەسەر زیاتر لە (54) قوتابی".
گووتیشی " لەمەودواش هاوكاریەكانمان بەردەوام دەبێت بەتایبەت بۆ قوتابیانی كەمدەرامەت، هەروەها لەقوتابخانەكەمان وێڕای وتنەوەی وانەی رۆژانە بابەتێكی دیكەی گرینگمان هەیە لەسەر پێدانی رێنمایی ژینگەپارێزی بە قوتابیان، ئەمەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر پاكڕاگرتنی ژینگەی قوتابخانەكەمان.

زۆرترین بینراو