ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی جامی جیهانی زیاددەکرێن

ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی جامی جیهانی زیاددەکرێن

زاری کرمانجی:
مۆندیالی 2026، 48 ھەڵبژاردە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بەشداریی لە مۆندیال بکات، بەمەش ژمارەی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان لەسەرجەم کێشوەرەکان زیاد دەکرێت، بۆ ئاسیاش 8 ھەڵبژاردە راستەوخۆ و ھەڵبژاردەیەک بۆ پاشکۆ سەردەکەوێت، دەرئەنجام خەونی چەندان ھەڵبژاردە بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی زیندوو دەبێتەوە.

بە شێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەکیدا، شێواز و ژمارەی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ مۆندیالی 2026 ئاشکرا کرد.

بەپێی بەیاننامەکە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا شێوازی سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکان بۆ مۆندیال و جامی ئاسیای 2027 خستەروو، بەجۆرێک لە قۆناغی یەکەمدا، 22 ھەڵبژاردەی خاوەن پلەکانی 26 و 47 ـی فیفا روبەروی یەکتر دەبنەوە و تێیدا 11 ھەڵبژاردە بۆ قۆناغی دووەم سەردەکەون.
قۆناخی دووەم، 36 ھەڵبژاردەی خاوەن پلەکانی یەکەم تا 25ـی ریزبەندی فیفا لەخۆ دەگرێت و لەپاڵ 11 ھەڵبژاردەکەی قۆناغی پێشوو دەخرێنە 9 کۆمەڵەوە و لە ھەر کۆمەڵەیەک 4 ھەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، یارییەکانیش بەشێوازی چوون و گەڕانەوە ئەنجام دەدرێن، لە کۆتاییدا یەکەم و دووەم بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەون کە پێکھاتووە لە 18 ھەڵبژاردە، ھاوکات راستەوخۆ بۆ جامی ئاسیای 2027 سەردەکەون.

 لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی مۆندیالدا، ھەر 18 ھەڵبژاردەکە دابەشی سەر 3 کۆمەڵە دەکرێن، یەکەم و دووەم راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سەردەکەون، ھاوکات خاوەن پلەکانی سێیەم و چوارەم کە 6 ھەڵبژاردەن، دابەشی سەر 2 کۆمەڵەی سێ ھەڵبژاردەیی دەکرێن و خاوەن پلەی یەکەم راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەکەوێت و خاوەن پلەی دووەمی ئەم دوو کۆمەڵەیە یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن و براوە بۆ پاشکۆ سەردەکەوێت و یاریی لەگەڵ یەکێک لە ھەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین یاخود باشوور دەکات.
بەمەش پاڵاوتنەکانی مۆندیال کۆتایی پێدێت و جارێکیتر درێژە بە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئاسیای 2027 دەدرێت بۆ ئەوەی ژمارەی ھەڵبژاردەکان ببن بە 24 ھەڵبژاردە.