ژنانی ئازادیخواز بەناوی ماف، چیتان بە ژنانیتر کرد..!؟

مافپەروەر گەرمیان خالید گڕاوی

‎ ‏‎سەرەتای کرانەوەی کۆمەڵگای کوردی بەشێوەیەکی فراوانتر دەگەرێتەوە بۆ دوای پڕۆسەی ئازادی عێڕاق، ھەڵبەت پێشتر ڕێخراوەکان بوونیان ھەبوو، بەڵام بەم شێوەی ئێستا فراوان و بێسەروبەر نەبوون، بەدرێژای تەمەنیان بەشێکی زۆری خەڵکی چ لە پیاوان چ لەژنان، دژیان بوونە بەھۆکاری ئەوەی شێوازی کاریان لەسەر ھێڵێکی تەندرووست نەبووە بەناوی ئازادی و مافی ژنان چەندین کەیسیان(بەلاڕێدا بردوە). ‏‎ نزیکەی دووساڵ بەر لە ئێستا لە بابەتێکدا ئاماژەم بە خراپی کار و ستایلی رێکخراوی ژنان کردبوو، کە شێوازی کار کردنیان، ڕق و دژبوون بوو بەپیاوان، بەجۆرێک کاتێ باسی توندوتیژی بکرێت وێنەی پیاوانیان بەدڕندەیی دێتە بەرچاو، ھەر جۆرە توندوتیژی و خراپیەک ببینن، پیاوان دەکەنە ھۆکار، ئەو لەقاڵبدانە کاریگەری خراپی دەبێ و ڕوونە لە ڕابردووشدا کاریگری نەرێنی ھەبووە، کە خۆی لە خۆیدا دروستکرنی جیاوازی و و لە قاڵبدابدانی (جێندەریە). ‏‎کەچی کەیسەکان لەڕابردوودا پێمان دەڵێ زۆربەی، ‏‎توندوتیژی و، ناپاکی ھاوسەری( الخيانة الزوجية) ژنێکی تر ھۆکار بووە، لە تێکدانی ژیانی، ژنێک. ‏‎پرسیارێک دێتە ئاراوە ئایا ڕێخراوەکان ھۆکارن بۆ زۆرربوونی ڕێژەی توندوتیژی دەرچوونی ژن لە قاڵبە كۆمەلایەتیەی کە ھەبووە، بەو شێوازە نادروستەی لە ئێستادا ھەیە، ئازادی و بەڕەڵای و لەشفرۆشی تێکەڵ بەیەک دەکەن، پەیوەست نابن بە کۆمەڵێ عاداتی کۆمەڵایەتی وە لە پاڵیدا فراوان بوونی پەیوەندیە سۆزداریەکانیان لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک..! ‏‎ئەگەر ھۆکار نین، ئەی بۆچی ڕێگر نین!؟ ‏‎بوونیان چ گرنگیەکی ھەبووە؟ ‏‎دەکرێ ھەریەک لەم پرسیارانە وەلامەکانیان ڕاستبێ، ھەم ھۆکاربن، بەھۆی ئەوەی نموونەی زیندومان ھەیە.. لەھەمان کاتدا گەر ھۆکارنەبن یارمەتی دەریش نین! ‏‎ لەگەڵ ئەوەی بەڕێژەی بەرچاو کەیسەکان زیادی کردووە بەڵام تۆمار ناکرێن، بەھۆی زۆری گومان! لە ڕێخراوەکانی مافی ژنان، (فیمینیزم)ی، نەبوونی ئەنجامی باش و دڵخۆشکەر لە کەیسەکان، خەڵک ھانایان بۆ نابات. ‏‎دەکرێ ڕێخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافی ژنان، ‏‎کار بکەن بۆ ئاشتەوای کۆمەڵایەتی و یارمەتی دانی خانمان، درک بەوە بکەن خزمەت بۆ ژن ئەوەیە، زۆری لێ نەکەی لەوژینگەی خۆی قبوڵیەتی و پێی ڕاھاتووە، دەریبھێنن، زۆرجار ژنێـک لە قالبێک دەردێنێ بەڵام لە جیاتی خزمەت زەرەری بگرە دووجار زیاتر پێدەگات، چوونکە ژینگەو خێزانەی تێدا ژیاوە قبوڵی ئەو کرانەوە کتوپڕیە ناکات، لێرەدا ڕووبەڕوی حاشا لێکردن و کوشتنی دەکەن، باشترین کار هێشتەوەیانە لەژینگەکەی خۆی، ئەوە خۆی خزمەتە بە ژنان و نەکوشتنیان.

زۆرترین بینراو