ژنە شوفێری بەناوبانگی ئەمریكی بیر لە نواندن دەكاتەوە

ژنە شوفێری بەناوبانگی ئەمریكی بیر لە نواندن دەكاتەوە

دانیكا ، كەچە شوفێری پیشەگەری ئەمریكی، دوای وازهێنانی لە پێشبڕكێ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل كاری راگەیاندن دەكات، بیر لە كاری سینەمایی دەكاتەوە.
دانیكا تەمەنی 36 ساڵە كاری مۆدێلیشی كردووە، بە یەكێك لە سەركەوتووترین ژنە وەرزشكارەكان لەقەڵەم دەدرێت.
دانیكا لە پاڵەوانییەتی كراوەی ژاپۆن ساڵی 2008 ژمارە پێوانەیی پاڵەوانییەتییەكەی خانمانی شكاند.
ئەو ژنە وەرزشكارە لە نێوان ساڵانی 2005 تا 2011 جڵەوی تەواوی بەسەر یارییەكانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و سەرجەم پاڵەوانییەتییەكانی ژنان سەپاند.
دانیكا لە پاڵەوانییەتی ناسكار لە تەك پیاوان كێبڕكێی كردووە و نازناوێكیشی بەدەستهێناوە لە ساڵی 2013
دانیكا بەوە لە ژنە وەرزشكارەكان جیا دەكرێتەوە، كە چەندین پیشەی تاقی كردۆتەوە و جێدەستی دیارە، لەوانە، كاری نماییشی جلوبەرگ، بێژەر و پێشكەشكاری وەرزشی و كۆمەڵایەتی، شۆفێریی، بانگەشە و رێكلامی بازرگانی، یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان و بیریش لە كاری سیاسی و نواندنیش دەكاتەوە.
دانیكا بە ناوازەییەی خۆیی و كەسایەتی بە كچە پاڵەوانەكە ناوی دەركردووە، وەرزشكارێك جوانی و سەركێشی تێكەڵكردووە.

 

زۆرترین بینراو