ژن و مێردێك دوای جیابونەوە 4 منداڵەكەیان بەخێو ناكەن

ژن و مێردێك دوای جیابونەوە 4 منداڵەكەیان بەخێو ناكەن

 

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی : سەرپەرشتیاری خانەی بێنەوایان لە شاری سلێمانی رایدەگێنێت"بەهۆی جیابونەوەی دوو هاوسەر 4 منداڵ هێنراونەتە خانەكەمان و ئێستا لە ژێر چاودێری دان و باوك و دایكیان ئامادەنەبوون بەخێویان كەن.
سابات حەسەن، سەرپەرشتیاری خانەی بێنەوایان بەزاری كرمانجی راگەیاند" دوو هاوسەر دانیشتووی یەكێك لە ناحیەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە ۲٠٠۹وە هاوسەرگیرییان كردوە و خاوەنی چوارمنداڵن، سێ كوڕ و كچێكی تەمەن دووساڵ ونیویان هەیە و یەكێك لەكوڕەكانی كە تەمەنی پێنج ساڵە تالاسیمایەتی."
گووتیشی" بەپێی قسەیەی یەكێك لە هاوسەرەكان دیارە باری داراییان مامناوەندە وخاوەن خانووی خۆیانن، بە دیاریكراوی لە دوای كەرەنتینەوە كێشەی خێزانیان سەری هەڵداوە و ئیتر كێشەكان رۆژ دوای رۆژ لە پەرەسەندن دابوونە، دواجار بڕیاری جیابوونەوە دەدەن چوار منداڵ سەرگەردان دەكەن." 
سابات حەسەن دەشڵێت" بەگووتەی دایكی منداڵەكان ئافرەتێكی عەرەب چووتە ژیانی هاوسەرەكەی و بۆیە لەوە زیاتر بەرگەی ئەو خیانەتەی نەگرتو لای نەماوەتەوە، چونكە شەوان لەرێگەی لایڤەوە بۆ ئازاردانی دڵی قسەی لەگەڵ ئەو ژنە عەرەبە كردووە، هەروەها ئەشڵێت" ئەندامی زاوزێی نیشانی ئەدا و ئیتر بەباوكی وتوە كە ناتوانێت لەو ژیانە بەردەوام بێت و بۆیە دوای مانگێك كەیسەكەیان لەدادگا دەبێت، دواتر بەفەرمی جیابونەوە و باوكیان ئامادەنەبوو منداڵەكان لەئەستۆبگرێت بەحوكمی ئەوەی كە ئەو ژیانی نوێ هەڵدەبژێرێت و نایەوێت ئەم منداڵانەی لەگەڵ بێت، ئیتر دایكیشیان توانای بەخێوكردنیانی نەبوو، دەیووت" هەر رۆژە و كەسێك یارمەتی ئەداین بۆ ژەمێكی ئێوارە، ناچار منداڵەكان رەوانەی ماڵی برایەكی هاوسەرەكەی دەكات  و ئەوانیش نایانگرنە خۆیان، ناچار دەیانهێننە خانەی بێنەوایان و ئێستا لەژێر چاودێریدان چونكە بەخێوكەریان نەماوە.

زۆرترین بینراو