ژیانی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا لە مەترسیدایە

ژیانی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا لە مەترسیدایە

رەمەزان هەرنی – دەشتی مووسڵا: سالم جمعە, نوێنەری پێكهاتەی شەبەك لە دەشتی نەینەوا, بە زاری كرمانجی دەڵێ" ئێستا بارودۆخی كوردانی شەبەك لە دەشتی نەینەوا زۆر خراپە بەهۆی زۆرداری چەكدارە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا, كاریگەری زۆری كردۆتە سەر كوردانی شەبەك, لە هەمانكاتدا غەدر لە كوردانی شەبەك دەكرێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە فشاریان خستۆتە سەر شەبەك و ماڵا و موڵكی شەبەك بەتاڵان دەبەن، مەترسی كوشتن هەیە لەسەر كوردانی شەبەك بەدەست میلیشیاكانەوە, پێشتریش زیان بە كوردانی شەبەك گەیندراوە, هەڵسوكەوتی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی زۆر نا مرۆڤانەیە بەرامبەر بە پێكهاتەكان بە گشتی و شەبەك بەتایبەتی".
گووتیشی:" داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین هەرچی زووە گفتوگۆ لەگەل بەغدا بكات لەبارەی رەوشی دەشتی نەینەوا، چونكە ژیانی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا لە مەترسیدایە, داواكارین هەرێمی كوردستان یارمەتیدەرمان بێت لە پاراستنمان لە دەستی میلیشیاكان".
ئەو نوێنەرەی پێكهاتەی شەبەك، ئاشكرای كرد" ئێران دەستوەردان لە هەموو عێراق دەكات و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا، ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیە بێت كوردانی شەبەك و پێكهاتەكانی تر ئاوارەی هەرێمی كوردستان دەبنەوە".

زۆرترین بینراو