ژیان لە زەمەنی ئێستای گەنجاندا

پشتوان كەریم


ژیان پڕە لە گیرو گرفتی جۆراوجۆر و ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت بە ئاسانی تێیدا گوزەر بكات، گەر زۆر بیری لێبكاتەوە یا تێڕابمێنێت تووشی گرفتی گەورەی دەروونی دەبێت، ئەبێت بە لێزانی و بەچاكی و بە هۆشیاری بیری لێبكاتەوە یا چاكتر وایە هیچ كات بیریان لێ نەكاتەوە, مرۆڤیش نییەكە وابیری لێنەكاتەوە چونكە هەركەسێك خاوەن بیركردنەوە وخاوەن عەقڵی بیرو هزری پەیوەست بەخۆیەتی, بەڵام ئەبێت بۆ هەر بیركردنەوەیەك پێویستناكات مرۆڤ زۆربەقوڵی بیری لێ بكاتەوە هەر بیركردنەوەیەكی قوڵ برینێكی قوڵ و بۆ خۆی فەراهەم دەكات دەبێتە هۆی لەناو بردنی خۆی, پێویستە هەمیشە مرۆڤ بەسادەی بیری لێبكاتەوە تا بكرێت, چونكە گەر وا بەستە ببێت بەبیركردنەوەو مرۆڤ تووشی گرفتی ئێجگار زۆر گەورەو گرفتی دەروونی خراپیش دەبێتەوە، گەنجان لەمە خراپتر ئەستە بینیبێتیان وە لەمەش زۆر خراپتری نەدیوە, ئەوانەی ئێستا بوویان هەیە واتا جیلی نوێی ئەم سەدەییە و گەنجان بەتایبەتی هیچ كات بەم شێوەیە نەیان بینیوە بەشێكیان شۆك بوونە بەو گرفتە تازەیەی كەوا عێراق و كوردستانی تەنیوە، بیركردنەو لە هەژموونی ئێستای عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی وا لەمرۆڤ و گەنجان بەتایبەتی دەكات كەبەقولی بیری لێبكاتەوە ئەمەش ورەو هێزو توانای گەنج لەخراپ بەروەو خراپتر شۆڕ دەكاتەوە دواجار هەر بەخۆیان باجی ئەم گرفتە قوڵە دەدەن، چاكتر وایە بەگشتی گەنجان تا بكرێت بەگەشبینی لە ئایندەی ئەو ژیانەی ئێستادا بڕوانن، چونكە ژیان بەگەشبینی جوان و باشتر دەبێت، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە مادییانەی ئێستا بوونیان هەیە بەهۆی تێپەڕبوونی كات چارەسەر دەبن، ئەبێت چاكیش بزانین تا شتێك یاخود گرفتێك لەژیان تا خراپ نەبێت چاك ناكرێت، چونكە ژیان ناوەستێت بۆ كەس وە ژیانیش رەحم بەهیچ كەسێك ناكات، ڕێگا چارە بۆئەم گرفتەكان زۆرن بۆ چارەسەركردنیان بەڵام لێكتێنەگەیشتن كەمەبۆگرفتەكان، لەدونیای مۆدێرن و پێشكەوتووی ئێستا تا گرفت زۆربن چارەسەركردنیشیان بەئەندازەیەكی باش چارەسەر هەر دەكرێن، ئەبێت ئەمەشمان لەبەر چاوبێت هەمیشە مرۆڤ لە ژیان بێ گرفت نابێت, لەكۆتایشدا بۆهەر گرفتێك رێگاچارەسەرێك بوونی هەیە بۆ چارەسەركردنی."

 

زۆرترین بینراو