ڤاڵانیتاین بازاڕی گوڵی گەرمکردووە

ڤاڵانیتاین بازاڕی گوڵی گەرمکردووە

محەمەد ئامۆکەیی-سۆران: بەبۆنەوی نزیکبوونەوە لە رۆژی جیهانی ڤاڵانتاین لە قەزای سۆران بازاڕی گوڵ گەرمە و گوڵ فرۆشێکیش دەڵێت" یەک ملیۆن گوڵ هاوردەی کوردستان کراوە بۆ ئەو رۆژە.

ئەحمەد محەمەد، پیشەی گوڵ فرۆشە گووتی" سەرەڕای بوونی بەفرێکی زۆر بەڵام ئەمڕۆ کچان و کوڕان سەردانییان کردین و گوڵیان کڕی بۆ بەیانی، کە رۆژی ڤاڵانتاینە و لە نێو چەوانی ئەوان خۆشەویستیێکی بێ سنووری بەدی ئەکرا.

ئەوەشی گووت" لێرە جۆرەها گوڵ بوونی هەیە و ئەمساڵ زیاتر گوڵی سرووشتی رەواجی لەسەر بووە. جێگای باسە بەیانی 14\2 رۆژی ڤاڵانتاینە لەسەرانسەری وڵاتانی جیهان، ئەو یاده بە چالاکی جۆر بەجۆر بەرز رادەگیرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە باشوری کوردستان بەو بۆنەوە چەند چالاکییەک رێکبخرێن.

زۆرترین بینراو