ڤاڵێنسیا بەلێهاتوویی بەرشلۆنای لە خاكدا و نازناوی جامی ئیسپانیای بەرز كردەوە

ڤاڵێنسیا بەلێهاتوویی بەرشلۆنای لە خاكدا و نازناوی جامی ئیسپانیای بەرز كردەوە

یاریگای پینتۆ ڤیامارین لە هەرێمی ئەندەلۆس مەیدانی یاری كۆتای جامی كوپا دیڵ رێ مەیدانی یانەی بەرشلۆناو ڤاڵێنسیا بوو.
یارییەكە دەستی پێكرد بە هێرشكردن و باڵادەستی یانەی ڤاڵێنسیا، هێڵی بەرگری یانەی بەرشلۆناش بەهۆی ئاست نزمی هێڵی ناوەراست شەپرەزەی پێوە دیاربوو، لە یەكەم دەرفەت لە خولەكی 22 یانەی ڤاڵێنسیا لە رێگای یاریزان كیڤن جامیرۆ تۆڕی یانەی بەرشلۆنای هەژاندو بە گۆڵێك یانەكەی پێشخست، دواتر لە هێرشێكی پێچەونەوە لە خولەكی 33 رۆدیگۆ مۆرینۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی شەم شەمە كوێرەكانی ڤاڵێنسیا تۆما بكات.
یارییەكە بەردەوامی هەبوو بە هێرشكردنی یاریزانانی یانەی بەرشلۆنا بەڵام بەبێ ئاكام گێمی یەكەم بۆ بەرژەوەندی یانەی ڤاڵنسیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە كۆتا هات.
گێمی دووەم راهێنەر بەرشلۆنا بە دوو گۆڕانكاری هاتنەوە ناوەوەی ڤیداڵ و مالكۆم توانی هێرشەكانی چڕ بكاتەوە و كۆنترلی یاری بكات و ستونی یانەی ڤاڵنێسیا بووە هۆكار لە گۆڵێك بۆ یاریزان میسی، پەڵەكردن و فشارەكان هێرش و دەرفەتەكان بێ ئەنجام دەبوون.
هێرشەكان و باڵادەستی یاریزانانی بەرشلۆنا بەردوام بوو، لە خولەكی 73 یارزان میسی جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردوەو تۆڕی یانەی ڤاڵنێسیای هەژاند، یانەی بەرشلۆنا بە هەمان ستایل و ریتمی فشارو هێرشەكانی بەردەوامی بە یاریكردندا، خولەكەكانی یاریش بەخێرای بۆ بەرشلۆنا دەڕۆیشت و بۆ شەم شەمە كوێرەكانیش بە قورسی، یاری بەرەو كۆتایی رۆیشت و لە دەستدانی دەرفەت گۆڵكردنیش بۆ یاریزانانی هەردوولا بەتایبەت بۆ ڤاڵێنسیا بوونی هەبوو، بەهۆی سەركەوتنی یاریزانانی بەرشلۆنا، دوو دەرفەتی سەد لە سەد بۆ یاریزانانی ڤاڵێنسیا هاتە پێش و نەیانتوانی سوودی لێ وەر بگرن، یارییەكە بە سەركەوتنی یانەی ڤاڵێنسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك تواو بوو.
بەمەش یانەی ڤاڵێنسیا جامی ئێسپانیای مسۆگەركردو نازناوی جامی كوپا دیڵ ڕێی بەرزكردەوە.
یانەی ڤاڵێنسیا لە مێژووی خۆیدا بۆ جار هەشتەم جامی ئیسپانیا بەرزكردەوە.
یانەی ڤاڵێنسیا لە وەرزی ئەمساڵ لە سەرەتادا بە ئاستێكی خراب دەركەوت و ترسی دابەزینی لێ بەدی دەكرا بەڵام دواتر توانی بەهێزو ئاستێكی بەرز بێتەوە مەیدان و گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كردو جامی ئێسپانیاشی لە دەست بەرشلۆنا دەر بێنی كە ماوەی چوار ساڵ لە سەر یەك نازناوەكەی بۆ خۆی پاوان كردبوو.
هاندەران و هاوادارانی یانەی بەرشلۆناو بەهۆی داواكردن و پێخۆشبوون بە دوورخستنەوە ڤاڵفرێدی دڵخۆشن بەو دۆراندنە و لە دەستدانەی جامی ئیسپانیا.
چونكە پێیانوایە هۆكار بوو لە دەركردنیان لە چامپیۆنزلیگ و دۆراندنكەیان بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوول، بۆیە لە پێناو دەركرندی راهێنەر تاكو رادەیەكی زۆر دڵخۆش و كەیفسازبوون بە شكەست و دۆرانەنەكە.
شوان عەبدوڵڵای راهێنەر قسەی خۆی لەسەر بەرشلۆنا هەیە
حەق وایە هاندەرانی بارشلۆنا پێش ئەوەی رەخنە لە ڤالفێردی بگرن، رووی رەخنەكانیان لە سەرۆك و دەستەی كارگێری یانەی بەرشلۆنا بگرن چونكە ئەوان بەرپرسن لە دانانی راهێنەر، دواتر سەیری سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانانی بارشلۆنا بكەن و بزانن لە دووسالی رابردوو جێگرەوە و بەدیلی سوارێز لە یاری ئەمشە كێ بوو؟ كرینی بواتینگ بۆچی بوو! بۆ ئەلكاسێر بەرێكرا؟
كوا بەدیلی ئەلبا؟ لەم چەند یارییەی رابردوو یەكێك بوو لە خراپترین یاریزانەكان، سوودی عوسمان دێمبلی تەنها لە نۆرینگەی پزیشكی یانەكە بووە و كەوتووە، كۆتینهۆ نەماوە، سوودی مالكۆم، ئەو لاوە بەهرەمەندە وێران كرا، ڤاڵفێردی دەلێ لەگەل شێوازی یاریكردن و تاكتیكی من ناگونجێ، ڤاڵفێردی دەبوو دوورخرابایەوە نەك ئەم وەرزە بەلكو لە وەرزی رابردوو دەبوایە راستەوخۆ لە دوای دۆراندنی یاری بەرامبەر رۆما دوورخرابوایەوە.
كێشەی بارشلۆنا پێش هەموو شتێك بەرێوەبردنە دواتر راهێنەرو ئینجا یاریزانەكان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو